KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئایار 17, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

نەورۆز ئویسال: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەیەوێت مافی هیوا لە تورکیا جێبەجی بکرێت

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
29/01/2022 - 4:37:40 pm
لەناو چاوپێکه‌وتن, چاوپێکەوتن
0 0
A A
نەورۆز ئویسال: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەیەوێت مافی هیوا لە تورکیا جێبەجی بکرێت
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەندامێکی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ ئاشکرای دەکات، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە تورکیا کردووە گۆڕانکاری لە یاسای سزاداندا بکات و ڕونکردنەوەش لەسەر مافی هیوا بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەدات.

نه‌ورۆز ئویسال، یه‌كێک له‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ڕایگەیاند: مافی هیوا له‌ یاسادا به‌و واتایه‌ دێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سزای زیندانی هه‌میشه‌یی یان سزای زیندانی هه‌میشه‌ییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بڕه‌خسێت كه‌ رۆژێك ئازاد بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ گۆڕانكاری كرده‌یی و یاسایی ئه‌نجام بدرێن  و ئەوەش به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.

ئەو پارێزەرە باس لە مێژوی سەر هەڵدانی مافی هیوا دەکات و دەڵێت “ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وروپا بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌ڵگرت، له‌و كاتانه‌دا مشتومڕی ئه‌وه‌بوو كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای قورسیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌ پێویسته‌ چۆن سزا بدرێن، سزای زیندانی هه‌میشه‌یی یان قورسترین سزا كه‌ هیوایه‌كیان بۆ ئازادبوون نامێنێته‌وه‌، كه‌وته‌ به‌رباس”.

ئەو دەشڵێت: ئه‌و مشتومڕه‌ یه‌كه‌م جار له‌ ئه‌ڵمانیا هاته‌ ئاراوه‌، مافی هیوا په‌یوه‌سته‌ به‌ بابه‌ته‌كانی ” تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ مرۆڤ یان ئه‌وه‌ی كه‌ كاتی هات بۆ كۆمه‌ڵگا قازانج بكرێت و بكرێته‌ كه‌سێكی سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگا” به‌م جۆره‌ چووه‌ ناو وێژه‌ی یاساییه‌وه‌. ئه‌و مشتومڕه‌ له‌ هه‌شتاكانیشدا له‌ وڵاتانی دیکە ئه‌نجامدرا. بۆ ئه‌وه‌ش پێشبینی هه‌ندێك سزا ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ك به‌ شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی زیندانیكراوه‌كه‌ ئازاد ده‌كرێت یاخود دوای ته‌مه‌ن و ماوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌مواری یاساكانه‌وه‌ وه‌ك لێخۆشبوون زیندانیه‌كه‌ به‌رده‌درێت.  

ئەو ئاماژەی بە سزای ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ساڵی 1999 دوای ئه‌وه‌ی راده‌ستی توركیا كرایه‌وه‌ ساڵی 2004 یاسای سزادان گۆڕدرا. له‌ بری سزای له‌سێداره‌دان سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و توندكراویان هێنایه‌ كایه‌وه‌. یاسای سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی دژواركراویش به‌و جۆره‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ تا مردن بێت.  دەشڵێت “ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست به‌ سزادانی به‌ڕێز ئۆجالان، یاسایه‌كی به‌و جۆره‌ بوو كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی یه‌كسانی خوازی دانه‌نرابوو. به‌داخه‌وه‌ به‌ هه‌زاران مرۆڤ كه‌وتنه‌به‌ر كاریگه‌ری ئه‌و یاسایه‌. بڕیاری پێشووی په‌یوه‌ندیدار به‌ پێشێلكارییه‌كان كه‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌ باره‌ی توركیاوه‌ ده‌ریكردوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مافی هیوادابوو. له‌و بڕیاره‌دا ئه‌و لایه‌نه‌ یاساییه‌ ده‌ستنیشان كرابوو، كه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هیوا له‌ زیندانیان له‌ دژ و به‌ پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌”.

ئۆیسال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ له‌ توركیا یاسای سزادان و جێبه‌جێكردنی سزا یه‌كسانیخوازانه‌ نییه‌، وتیشی “هه‌ندێك بابه‌تی یاسایی هه‌یه‌ كه‌ گوێ به‌ مافی هیوا نادات، له‌گه‌ڵ شكۆی مرۆڤ یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ جێبه‌جێكردنی سزادا زۆر سزای نایه‌كسانیخوازی هه‌یه‌”.

به‌ بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ بڕیاری پێشێلكاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌ باره‌ی سه‌ردانی پارێزه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی مافی هیوای عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕیاری پێشووه‌ كه‌ لە دژی توركیا ده‌رچووه‌ و وتی “ئه‌مڕۆ له‌ دژی توركیا سه‌دان بڕیار له‌ ئارادان. ئه‌و بڕیارانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ناوی خاڵی پێشێلكاری ده‌رده‌چن. له‌ چوارچێوه‌ی مافی هیوای دۆسیه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان بڕیاری پێشووی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا كه‌ له‌ باره‌ی توركیاوه‌ ده‌رچوون. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ دووه‌م بڕیاری ده‌سته‌كه‌یه‌ په‌یوه‌ست به‌ پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڕێز ئۆجالان”.

باسی لەوەکرد، یه‌كه‌م بڕیاری دەستەکە به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ پیلانگێڕی به‌ڕێز ئۆجالانیان هێنایه‌وه‌ بۆ توركیا، ماوه‌ی درێژی ده‌ستبه‌سه‌ری و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆدا دادگایی نه‌كرا، ساڵ 2005 به‌ پێی خاڵی شه‌شه‌م  بڕیارەکەی دەرکرد كه‌ ده‌ڵێت ” له‌پێناو دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ پێویسته‌ سه‌ر له‌نوێ دادگایی بكرێته‌وه‌”.

پارێزەرەکەی ڕێبەری گەلی کورد باسی لەوە کرد دادگایی کردنەوەی بەڕێز ئۆجالان ئەنجام نەدرا دەشڵێت: مانۆڕی دووه‌میش له‌ پڕۆژه‌ی دادوه‌ری ساڵی 2013دا خۆی نواند و له‌ رێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌موار كرانه‌وه‌ سنوور و به‌ربه‌ست دانران، دوای حوزه‌یرانی 2012 به‌ بنه‌ما گیرا، سه‌ردانه‌كان بۆ ده‌سته‌كه‌ و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێنران. بۆ 220 كه‌س رێگه‌ی سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنه‌وه‌ كرایه‌ و به‌ڕێز ئۆجالان له‌وه‌ش بێبه‌شكرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ باره‌ی به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه‌ له‌ ساڵی 2012دا ده‌رچووبوو. ئه‌و مانۆڕه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا و دۆسیه‌كه‌ داخرا. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌ڕێز ئۆجالان دادگایی بكرێته‌وه‌ هیچ شتێك نه‌كرا.

ئویسال ئاشکرای دەکات ئه‌وان دۆسیه‌كه‌یان بردووه‌ بۆ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و هێشتا كراوه‌ته‌ دەشڵێت “له‌ دۆخێكی له‌و جۆره‌دا كه‌ توركیا به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت به‌ پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشێلكاری ناچێت و له‌به‌رچاویان ناگرێت”

وتیشی: ئێمه‌ نامانه‌وێت كه‌ ده‌سته‌كه‌ رێگه‌ بۆ ئه‌و مانۆڕانه‌ بكاته‌وه‌. له‌و بڕیارانه‌ی دران به‌ڕێز ئۆجالانیان لێ هه‌ڵاوێرد كرا و ده‌سته‌كه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد. ئه‌وانه‌ هه‌موویان بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕوامان نه‌مێتێت و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌ی له‌لای ئێمه‌ دروستكرد، كه‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌توانێت چی بكات و چی نه‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ مانۆڕه‌كانی توركیا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی ده‌میرتاش و كاڤالا یه‌كه‌م جار نییه‌. وتنی “ئێمه‌ دۆسیه‌ی ئۆجالانمان چۆن داخست دۆسیه‌ی ده‌میرتاشیش به‌و جۆره‌ داده‌خه‌ین”، به‌جۆرێكی ئاشكرا دانپێدانانه‌ كه‌ چۆن مانۆڕیان ئه‌نجامداوه‌. شێوازی داخستنی دۆسیه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ناكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرنگی سه‌رراستكردنه‌وه‌ی سزا په‌یوه‌ست به‌ به‌ڕێز ئۆجالان هه‌م بۆ ئێمه‌ وه‌ك پارێزه‌ران، گه‌لی كورد و رای گشتیی دیموكراتیه‌، پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره‌ بێت كه‌ مه‌رجه‌كانی ئازادی یاسایی ده‌سته‌به‌ر بكات.

وتیشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپادا هاتووه”پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای سزادان بگۆڕدرێت. له‌ كاتی ئه‌و گۆڕانكاریه‌شدا پێویسته‌ هیوای ئه‌وه‌ بۆ زیندانیان دروست ببێت كه‌ رۆژێك ئازاد ده‌كرێن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ته‌مه‌نێك یان سنورێكی دیكه‌ ده‌ستنیشان بكرێت” له‌ ئه‌نجامدا ده‌یه‌وێت كه‌ میكانیزمێك به‌و جۆره‌ دابنرێت كه‌ مافی هیوا به‌ فه‌رمی بناسێنێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گۆشه‌گیری و زۆر پێشێلكاری مافه‌كان كه‌ له‌ كه‌سایه‌تی به‌ڕێز ئۆجالاندا تائێستا كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر باس، كاتێك كه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن و به‌رفراوان ده‌بن سه‌ر له‌نوێ كاردانه‌وه‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كاردانه‌وانه‌ دره‌نگ كه‌وتوون. دوای ئه‌وه‌ی پێشێلكاری له‌و جۆره‌ له‌ توركیا زۆرجار رووده‌ده‌ن، دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌كانی تر، ده‌ڵێن ئه‌و رووداوانه‌ نایه‌كسانی خوازانه‌ن، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاكارین و به‌دواداچوون بۆ قۆناغه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئەو دەشڵێت: ده‌سته‌كه‌ دوای حه‌وت مانگ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 30 تشرینی دووه‌می 2021دا سه‌ردانه‌كانی ئێمه‌ی كرد به‌ رۆژه‌ڤ. 3ی كانونی یه‌كه‌م بڕیاری له‌سه‌ردا. له‌و بڕیاره‌دا وترا كه‌ توركیا زانیاری راستی رانه‌گه‌یاندووه‌، له‌یاسای سزاداندا ئیتر ناچاره‌ كه‌ گۆڕانكاری بكات، تاوتوێ كردن یان لێخۆشبوونی گشتییش به‌س نییه‌ و به‌ كرده‌وه‌ی جیاكارانه‌ قۆناغه‌كه‌ به‌ڕێ ده‌كات. هه‌ر له‌و باره‌وه‌ وترا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ یاسادا بكرێت پێویسته‌ رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر.

ها-غ

دواتر

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی هەرێمی پاراستنی مەدیا دەکات

پێشتر

لە نۆ مانگدا لە ناو سلێمانی زیاتر لە شەش هەزار داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار

ئارام حاجی

ئارام حاجی: پەدەکە هاوکارێکى گرنگی هێرشەکانى تورکیایە

8 ئایار 2022
جەمال بزورگ پور: دەبێت لایەنە سیاسییەکان هیچ دەرفەتێک بۆ داگیرکەران نەهێڵنەوە

جەمال بزورگ پور: دەبێت لایەنە سیاسییەکان هیچ دەرفەتێک بۆ داگیرکەران نەهێڵنەوە

7 ئایار 2022

عەلی کەریمی: پارتى بەشێکە لە ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى نوێ

یوسف محەمەد: بەشداریی پارتی لە هێرشەکەی تورکیا هەڵەیەکی کوشندەیە

کەمال ڕەئوف: ئەگەر شەڕ دروست ببێت خەڵک چەک هەڵدەگرن و دەچنە پاڵ پەکەکە

مامۆستایەکى زانکۆ: بەهۆى لاوازیى پەرلەمانەوە پارتى تەخشان و پەخشان بە داهاتى حکومەتەوە دەکات

پێشتر
لە نۆ مانگدا لە ناو سلێمانی زیاتر لە شەش هەزار داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە

لە نۆ مانگدا لە ناو سلێمانی زیاتر لە شەش هەزار داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە: لە ئاڤاشین ١٢ داگیرکەری دیکە سزادران

هه‌په‌گه‌: ١٥ داگیركه‌ر سزادران و گورز له‌ هێلیكۆپته‌رێکیش وه‌شێندرا

16 ئایار 2022

هەپەگە ڕایگەیاندووە بە گشتی لەو هەرێمانەی چالاکی کراوە ١٥ داگیرکەر سزادراون و ٨ داگیرکەریش بریندار بوون و هێلیکۆپتەریکیش زیانی لێدرا....

گەریلا دژی سەربازگەکانی تورکیا لە برادۆست چالاکیی گەورەی ئەنجامدا

گەریلا دژی سەربازگەکانی تورکیا لە برادۆست چالاکیی گەورەی ئەنجامدا

16 ئایار 2022

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست چالاکییی گەورەیان لەدژی بنکەسەربازییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون. بەپێی سەرچاوە...

دایکێک لە پرسەی کچە گەریلاکەیدا شیعرێک پێشکەش بە شەهیدان دەکات

دایکێک لە پرسەی کچە گەریلاکەیدا شیعرێک پێشکەش بە شەهیدان دەکات

16 ئایار 2022

دایکی گەریلای شەهید چاڤڕێ فریشتە، شانازیی بە کچە شەهیدەکەیەوە دەکات و دەڵێت لەپێناو چوار پارچەی کوردستان شەهید بووە، شیعرێکیش پێشکەش...

ناسنامەی ٢٠ ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا

ناسنامەی ٢٠ ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا

15 ئایار 2022

چەکدارانی پەدەکە و جەندرمەی دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا ٨٣ کەسیان کۆمەڵکوژکرد، کە لە ناویاندا ٢٠ ڕۆژنامەنوس هەبوون و تائێستاش...

کۆمەڵکوژیی هەولێر پەڵەیەکی ڕەش لە مێژووی پەدەکە

کۆمەڵکوژیی هەولێر پەڵەیەکی ڕەش لە مێژووی پەدەکە

16 ئایار 2022

ئەمڕۆ ٢٥ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە پەڵە ڕەشەکانی ناو ڕۆژژمێری خیانەتی پەدەکە، کە چەکدارەکانی هاوشانی جەندرمەی تورک لە ناو شاری...

سەرۆکی ڕووسیا: ئەمریکا و ناتۆ دەیانەوێت خاکی ئۆکرانیا بۆ سیخوڕی بەسەر ڕووسیا بەکاربهێنن

پووتین: ئەمریکا لە ئۆکراین کاری لەسەر بەرهەمهێنانی چەکی بایۆلۆژی کردووە

16 ئایار 2022

سەرۆکی ڕووسیا دژی ئەندامبوونی هەریەکە لە سوید و فینلاند لەهاوپەیمانی ناتۆ هاتە دەنگ و هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند، ئاشکراشیدەکات ئەمریکا لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke