KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کاندیدێک لە کەرکوک: ستراتیژی لایەنە تورکمانییەکان دەوڵەتی تورکە

  بۆتان گەرمیانی
03/10/2021 - 7:55:21 am
لەناو چاوپێکه‌وتن
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شوان محەمەد کەریم کاندیدى سەربەخۆ بە ژمارە ٤٤ لە بازنەى ١ ى کەرکوک ڕایگەیاند، تورکیا زۆر شۆڤێنیانە مامەڵە لەگەڵ عێراق و هەرێم بە تایبەتى دەکات، دەشڵێت: لایەنە تورکمانییەکان خۆیان بە بەشێک لە دەوڵەتی تورک دەزانن و ئەو دەوڵەتە ستراتیژیانە.

ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەدەچێت و شوان محەمەد کاندیدى سەربەخۆ بە ژمارە ٤٤ لە بازنەى ١ى کەرکوک، بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنیوزی دایەوە:

-هۆکارى خۆکاندیدکردنت چیبوو؟

شوان محەمەد: لە بەرامبەر بوونى ئەو هەموو نادادییە و ناڕەزایەتیەی هاوڵاتیان، کە هەیانە، بە مافى خۆممزانى خۆم کاندید بکەم و لەو ڕێگەیەوە خزمەتى هاوڵاتیان بکەم، هاوڵاتیانى کەرکوک بە تایبەتى گلەیى و ناڕەزایەتى زۆرییان لە بەرامبەر هەردوو پارتى دەسەڵاتدار و پەرلەمانتارەکانى پێشتر هەیە، چونکە کۆمەڵێک بەڵێنیان بە هاوڵاتیان دا لەسەر بنەماى ئەوەى پاش دەرچوونیان خزمەتى دانیشتوانى ئەم شارە بکەن، بەڵام بەداخەوە نەیانتوانى وەک پێویست خزمەت بکەن.
-پێتوایە حزبەکانى دیکە هچیان نەکردووە بۆ کەرکوک؟

شوان محەمەد: حزبەکانى دەسەڵات چوارساڵ جارێک دێن داواى دەنگ لە هاوڵاتیان دەکەن، بەڵام پاش ئەوەى دەنگەکانیان بە دەستهێنا بۆ ماوەى چوار ساڵ نایەنەوە ناو هاوڵاتیان و خزمەتیان ناکەن و ئەو ئەرکەى، کە لەڕووى سیاسیی و خزمەتگوزارییەوە لەسەر شانیانە وەک پێویست جێبەجێى ناکەن.

– پاش بە دەستهێنانى متمانەى هاوڵاتیان دەتوانن چى بکەن؟

 شوان محەمەد: ئێمە دەتوانین کارى باش بۆ کەرکوک بکەین، چونکە خاوەن ئەزمونێکى باشین و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاوڵاتیانى کەرکوک دەکەین بە تایبەت ئەوانەى لەم دۆخە ناڕازین دەنگمان پێبدەن، تاوەکو ئێمە خزمەتیان بکەین و دڵنیایان دەکەینەوە، کە پەرلەمانتارانى خولەکانى دیکە زیاتر خزمەتیان دەکەین، چونکە لە کەموکورتیەکانى ئەوان ئەزمونمان وەرگرتووە و دڵنیایش دەدەینە دەنگدەرا نمان کە هیچ کات پەشیمان نابن لەوەى دەنگیان پێمانداوە.

ئایا ئەندامانى چوار خولى پێشترى پەرلەمانى عێراق چیان بۆ جێبەجێکردنى ماددەى ١٤٠ کردووە ؟

شوان محەمەد: ئەندامانى ئەو چوار خولەى پەرلەمان نەیانتوانیوە یەک هەنگاو ماددەى ١٤٠ یان مافە دەستورییەکان بەرنە پێش، کە لە دەستورى عێراقدا لەبەرژەوەندى گەلى کورد دیاریکراوە، تەنها بڕێک پارە درایە هاوڵاتیان کە ئەوەش تەنها زیاتر هاوڵاتیە عەرەبەکان لێی سودمەندبوون بەجۆرێک نوێنەرانى کورد لە ئاست ئەوە بێدەنگبوون کە هاوڵاتیەک لەسەر ماڵ و زەوى خۆى ئاوارەبووە تەنها ١٠ ملیۆن دینار قەرەبوو بکرێتەوە، بەڵام هاوڵاتیەکى عەرەب کە هاتووەتە سەر خاکى ئاوارەکە بڕى ٢٠ ملیۆنى پێدەدەرێت و ئا لێرەوە بێدەسەڵاتىی پەدەکە و یەنەکە دەردەکەوێت.

-لەبارەى یاسای نەوت و غازەوە چی کراوە و هەوڵەکان گەشتونوەتە کوێ؟

شوان محەمەد: ئەو یاسایە لە ساڵى ٢٠٠٧ ەوە لە پەرلەمانى عێراقە، بەڵام لەبەر ئەوەى چەند بڕگەیەکى لەبەرژەوەندى هەرێمە پێکهاتەکانى عێراق ڕایانگرتووە لە پەرلەمانەوە تێپەڕێت و نوێنەرانى کوردیش نەیانتوانیوە لەسەر ئەو بابەتە لێکۆڵینەوە لەگەڵ وەزیرانى پەیوەندیدار فشار لە حکومەت و پەرلەمان بکەن بەداخەوە یەک هەنگاو لەوبارەوە نەچونە پێش.

دابینکردنى مافە دەستورییەکانى پێشمەرگە لە چ ئاستێکدایە؟

شوان محەمەد: هەموومان دەزانین لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا بە بەردەوامى کورد دواى مافە دەستورییەکانى پێشمەرگەى کردووە، بەڵام لە بەرامبەردا یەک سەنتیان بۆ ئەو هێزە خەرج نەکردووە و لەو ڕووە پەرلەمانتارانى خولەکانى ڕابردوو نەیانتوانیوە ئەو ئەرکەى لەسەر شانیانە جێبەجێى بکەن.

ئەگەر سەرکەوتووبوویت لە هەڵبژاردنەکان و متمانەى هاوڵاتیانت بەدەستهێنا چى دەکەن لەبەرژەوەندى هاوڵاتیانى هەرێم بە گشتتى و کەرکوک بە تایبەتى؟

شوان محەمەد: ئەگەر ئێمە بچینە پەرلەمانى عێراق ئەگەر هیچمان پێ نەکرێت ئەوا دەنگ بە یاسا و ڕێسایەک نادەین، کە لە دژى هەرێمى کوردستان بێت ئەوانەى پێشتر دەنگیان بە یاسای حەشدى شەعبى دا، بەڵام ئێمە دژى دەوەستینەوە و هەوڵ دەدەین پشتگیرىی بۆ گەلەکەمان پەیدا بکەین و پرۆژە پێشکەش دەکەین و لە دادگاى فیدڕاڵى دژى پێشێلکردنى مافەکانمان داوای یاسایی تۆمار دەکەین، کۆڕ و کۆبونەوەى نێودەوڵەتى بۆ خستەڕووى مافەکانمان ئەنجام دەدەین و لەوڕووە ڕای گشتى جیهانى و ناوخۆى دەجوڵێنین.

-مافەکانى کورد لە پاش ساڵى ٢٠٠٣ پیشکەوتنى بەخۆوە بینیوە؟

شوان محەمەد: کورد لە پاش ساڵى ٢٠٠٣ ەوە زۆر پاشەکشەى کردووە دەبێت هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان بە گشتى و دانیشتوانى سنورى کەرکوک دادگایی پەرلەمانتارانى خولى پێشوو حزبەکانیشیان بکات کە نەیانتوانیوە  کە نەیانتوانیوە لەو مافانە بچنە پێشەوە کە لە دەستورى عێراقدا دراوە بە کورد و بەشێوەیەک جیاوازى نیە لەنێوان ئێستا و ساڵى ٢٠٠٣ دا.

دەستوەردانەکانى دەوڵەتانی ئێران و تورکیا لە عێراق چۆن دەبینن؟

شوان محەمەد: عێراق بووەتە گۆڕەپانى ململانێکانى نێوان تورکیا، ئێران، وڵاتانى عەرەبى، ئەوروپا و ئەمریکا ئەوەش وایکردووە سەروەریى عێراق نەمێنێت و هەرێمى کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا بەدەرنیە لە دەستوەردانەکان و ڕۆژانە دەبین دەوڵەتى ئێران بە هەموو شێوەیەک دەستوەردان لە عێراقدا دەکات و تورکیاش زۆر شۆڤێنیانە مامەڵە لەگەڵ عێراق و هەرێم کوردستان بە تایبەتى دەکات، چونکە سەرەڕاى هێرش و داگیرکارییەکانى پلانى زۆر مەترسیدار و دڕندانەى بەرامبەر نەتەوەیی کورد هەیە و دەستدرێژییەکانى کە ڕۆژانە دەیبینین بەڵگە و سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەن.

بۆچى دەستوەردانەکانى وڵاتان لە کاروبارەکانى عێراق دوورناخرێتەوە ؟

شوان محەمەد: ئاسان نییە لە ئێستا و لەم خولانەى دواترى پەرلەمانى عیراقدا بتوانرێت دەستى دەرەکى لە کاروبارەکانى عێراقدا دوربخرێتەوە، چونکە بەشێکى زۆر لە هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق ستراتیژییەتى خۆیان لەگەڵ وڵاتانى نێودەوڵەتى و هەرێمى دەبیننەوە، بۆ نمونە لایەنە شیعیەکانى عێراق بەرژەوەندى خۆیان لەگەڵ وڵاتى ئێران دەبیینەوە و هەمیشەش ڕێگەخۆشکەر دەبن بۆ هاتنە ناوەى ئەو وڵاتە بۆ ناو عێراق.

دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە کەرکوک هیچ پلانێکى مەترسیدارى هەیە؟

شوان محەمەد: تورکمانەکان نایشارنەوە، کە خۆیان بە بەشێک لە تورکیا دەزانن و زۆر نابەرپرسانە مامەڵەدەکەن و تەنانەت لە زۆر پرسدا دەیانەوێت دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بهێننە ناو بابەتەکەوە و ستراتیژییەتى لایەن و پێکهاتەى تورکمان، تورکیایە.

لە درێژەى قسەکانیدا شوان محەمەد ئەوەى خستەڕوو، پێکهاتە سوننەکانى عێراقیش ستراتیژیەتى خۆیان لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانى کەنداو دەبیینەوە و لەم نێوەندەشدا تەنها گەلى کورد پێی وایە ستراتیژییەتى گەل و نیشتیانەکەیەتى، چونکە وڵاتانى دراوسێ و جیهان دژى بەرژەوەندییەکانى ئێمەن و خۆشیان نەیانشاردووتەوە و کە دژى ئیمەن .

ئایا خولى داهاتووى پەرلەمان دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات؟

 شوان محەمەد: پێموایە لە خولى داهاتووى پەرلەمانى عێراق، چارەسەرى هەموو کێشەکان ناکرێت و تاوەکو ئەم هێز و پێکهاتانەى عێراق نەگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانى عەقڵ و مەنتق و نیشتیمانیان لا خۆشەویست و پیرۆز نەبێت عێراق وەک هەمیشە یاریگایەک دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەى ململانێکانى وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى و لەوچوارچێوەشدا دەبێت پەرلەمانى عێراق یاسایەک دەربکات، کە نابێت هیچ پارتێکى سیاسى پەیوەندى دەرەکى بە دەست بهێنێت و ئەوە بکرێتە یاسایەک کە تەنها وەزارەتى دەرەوەى عێراق بتوانێت مامەڵەى لەگەڵدا بکات و ڕێگرى لەوە بکرێت کە پارتیکى سیاسى نوسینگەى لە تاران و ئەنقەرە هەبێت، ونکە ناکرێت لایەنێکى تورکمانى بە ئاشکرا بڵێت، ئێمە لەلایەن وەزارەتى بەرگرى دەوڵەتى تورکیاوە چەکدارکراوین و پاڵپشتى دەکرێین و ئەوەش وێنەى لە هیچ شوێنێکى ئەم جیهانەدا نیە.

جێگاى ئاماژەیە، لە پاش ساڵى ٢٠٠٥ـەوە تا ئێستا ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق چوار هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەنجامداوە کە بەمشێوەیەن لە ساڵەکانى ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ و ٢٠١٤ و ٢٠١٨ دا بەڕێوەچوون و ئەم هەڵبژاردنەى کە لە ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت دەبێتە پێنجەم هەڵبژاردن.

ئ.م

 

 

دواتر

ئەو پرۆژەیەی مام جەلال لەگەڵ خۆیدا بردیە ژێرگڵ

پێشتر

کەرکوک دەبێتە چەقی ململانێکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار

لەتیف فاتیح فەرەج: سوید و فینلاند ناچنە ژێرباری مەرجەکانی تورکیاوە

لەتیف فاتیح فەرەج: سوید و فینلاند ناچنە ژێرباری مەرجەکانی تورکیاوە

5 ته‌مموز 2022
زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەزار و ٢٠٣ سەربازی تورک کوژراون

23 حوزه‌یران 2022

هیوا مەحمود عوسمان: چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵییە

سالار باسیرە: داگیرکاریی تورکیا دەکەین بە ڕۆژەڤێکی جیهانیی

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا: بە هەموو هێزمانەوە ئامادەی بەرگریین

ڕەشاد گەڵاڵی: سەرسەخت دەبین بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی وڵاتانی هەرێمایەتی

پێشتر
کەرکوک دەبێتە چەقی ململانێکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

کەرکوک دەبێتە چەقی ململانێکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

6 ئاب 2022

یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، چالاکییان بە چەکی قورس لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێ-ی نزیک...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke