بایک: سنووردارکردنی کار و تیکۆشان بە واتای نەویستنی ئازادییە

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە بارەی ڕۆڵی ئۆجالان لە خەباتی کورد و تایبەتمەندی کادرانی پەکەکە دەدوێت و ڕایدەگەیەنێت، کە ئۆجالان بە هێز و کردار خۆی سەلماند و هەموو شتەکانیشی لەگەڵ هاوڕێ و گەلەکەی دابەشکرد، دەشڵێت: کادرانی پەکەکە ژیانێکی نوێیان خوڵقاند و بەم ئامانجە لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە، جەختیشدەکاتەوە سنووردارکردنی کار و تیکۆشان بە واتای نەویستنی ئازادییە.


لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی فوراتنیوز، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بارەی ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە خەباتی کورد و تایبەتمەندی کادرانی پەکەکە دەدوێت.

- سیاسەتی کادرەکانی تەڤگەری ئاپۆیی چۆن دروست بوو؟ تایبەتمەندیەکانی چینی، کۆمەڵایەتی و کەسایەتی کادرەکانی چۆنە؟ تایبەتمەندیەکان کاریگەرییەکی چۆنیان لەسەر پێشکەوتنی گروپی ئاپۆیی و تێکۆشان کرد؟ لەو نێوەندەدا ڕۆڵی رێباز و کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ چۆن بوو؟

هەر لە سەرەتاوە ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەر پەسەندکرا، کەس نەیوت ڕێبەر ئاپۆ پەسەند بکەن، ئەویش نەیوت 'من وەک ڕێبەر قبوڵ بکەن'، بە عەقڵیەتی خۆی، بە ڕێکخستنی خۆی، بە ژیانی دیسیپلینی خۆی، بە ڕێبازی کارکردنی، بەهێزی خۆی و بە فیداکاری خۆی بۆ ئازادی، بە نرخەکانی کە خوڵقاندی، بە هەڵوێستی بەرامبەر ڕووداوەکان، بە دڵسۆزی خۆی بەرامبەر هاوڕێ و گەل ئەوە پەسەند کرا، ئەوەی کردە بناغە کە بە خوڵقاندنی خۆی و هاوڕێ و گەلەکەی، خۆی بخولقێنێت، لە کەسایەتیەکەیدا چی خوڵقاند، هەروەها هەوڵیدا هەمان شت لە ناو گەل و هاوڕێکانیشیدا بخوڵقێنێت، هەموو شتەکانی لەگەڵ هاوڕێ و گەلەکەی دابەشکرد، ئەمەی کرد بە بەرپرسیاریەکی ڕیشەیی و لە هەموو هەلومەرجێکدا هەوڵی بەجێهێهێنانیدا، لەبەر ئەوەش هێشتا ٥ – ٦ کادر بوون، ڕێبەر ئاپۆیان وەک ڕێبەر بۆخۆیان پەسەند کرد.

ئەرکی بەرپرسیاری کادربوون لە شێوەی ئاپۆیی، ڕێبەر ئاپۆ خۆی هەڵیگرت، خۆی هەموو کادرەکانی پەروەردە کرد، هەم خۆی پەروەردە کرد و هەم کادرەکانی پەروەردە کرد، پەیوەندی ئەو و هەڤاڵان لەسەر بناغەی پەروەردە بوو، ژیانی خۆی کردبوو بە پەروەردە، خاوەنی تێگەیشتنێکی مێژوویی بەهێز بوو، دەرسی گەورەی لە مێژوو وەرگرتبوو، ئەوانەی ئەم ڕاستیە لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێ بکەن و خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن، سەردەکەون. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک کادرەکانی پەروەردە دەکرد، لەسەر بنەمای دەرسوەرگرتن لە مێژوو پەروەردەی دەدا، ڕاستی مرۆڤ و کۆمەڵگا لە کوردستان، ئەو ستاتۆیەی لەسەر کوردستان سەپێنراوە، ئەو سیاسەتانەی کە بەڕێوەدەبرێن، دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆیی، ڕاستی دوژمن بە قوڵی بە مرۆڤەکان دەوتەوە، بە تایبەتی لەسەر کەسایەتی، کۆمەڵگا، ڕێکخستن و ڕێبازی تێکۆشان کاری دەکرد کە بەرامبەر دوژمن چۆن هەڵویستێک نیشان بدرێت، بە فراوانی ئەوەی دەخستەڕوو کە مرۆڤ و کۆمەڵگای کورد چۆن لە ڕاستی خۆی دوورخراوەتەوە، سیاسەتێکی قڕکەر و داگیرکەری لەدژی بەڕێوەدەبرێت، جیهان کورد و کوردستان قبوڵ ناکات، خاوەندارێتیکردن لە کورد و کوردستان بە واتای وەستانەوەیە لەدژی جیهان دێت، ئەمە گەورەترین تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی جیهانە، ئەمەی فێری مرۆڤەکان دەکرد، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە وڵاتێکی بەمشیوەیەدا، ئەنجاموەرگرتن بە ڕێگەیەک دەبێت کە پێویستە مرۆڤ پەیوەندی خۆی لەگەڵ مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، داگیرکەری و قڕکەری بە تەواوی بپچڕێنێت، ئەوانەی دەیانەوێت ئەم تێکۆشانە بەڕێوەبەرن، پێویستە لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و دەست لە حەزی ژیانی تاکەکەسی هەڵگرن، ژیانیان بۆ هەبوونی کورد و تێکۆشانی ئازادی بەخت بکەن، میلیتانێک لە دەرەوەی ئەمە هیچ کاتێک سەرناکەوێت، لەبەرئەوەی لەسەراتوە ڕێبەرایەتیەکی فیدایی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاند و بۆ ئەوەی کرد، ڕێکخستن و کۆمەڵگایەکی فیدایی بخوڵقێنێت دڵ و مێشکی خۆی بەکارهێنا، کادرەکان لەسەر بناغەی فیداکاری خوڵقێنرا، بە کادری بەمشێوەیە هەوڵدرا ڕێکخستن و تێکۆشان بەڕێوەببرێت.

- کادرانی پەکەکە قسەکانیان لە ژیانی خۆیاندا جێبەجێ دەکەن؟

کادرانی پەکەکە نە تەنیا لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسی لە دەوری یەک کۆبوونەوە، ئەو مرۆڤانە ژیانێکی نوێیان خوڵقاند و بەم ئامانجە لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە، ئەو شتانەی کە لە دەستپێکدا دەیانوت، لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێیان کرد، لەبەرئەوەی تێکەڵ بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بوون، ئامانجی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە، لەسەرەتادا لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێی بکەن و دواتر بۆ بەجێکردنی ئەو شتانە لە کەسایەتی هاوڕێ و گەلدا تێبکۆشن، ئەوانەی ویستیان ببن بە هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ ئەم سیستم و هەڵویستەیان بۆخۆیان کردە بناغە، هەوڵیاندا ئەمە لە هەموو جێیەک و لە هەموو دۆخێکدا جێبەجێ بکەن، ئەمەش کاریگەریەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگا کرد، بەو هۆیەوە ڕێبەر ئاپۆ وتی، "گەل زیاتر لە قسەکانیان سەیری ژیان و کردەوەکانیان دەکەن"، ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی لەسەر ڕێبازی کۆمونی دیموکراتیک بەڕێکخستنکرد، کادرەکانی لە ماڵەکانی کۆمۆن بەڕێکخستن کرد، بەو هۆیەوە کادرەکان خاوەن کارەکتەرێکی کۆمینالە، لای کادرەکان وشەی (من) نییە، خاوەن ژیانێکی دلنزمن، وەک گەل دەژی، کادرەکان دوور لە ماددیەت، مەعنەویەتیان بۆخۆیان کرد بە بناغە، لەبەر ئەوە گەل ڕاستیەکەی لە کادرەکاندا بینی و کادرەکانی پەسەند کرد، زۆربەی بەشەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ ئەوەی بە قوڵی پەکەکەیان نەناسی بەڵام وتیان"من پەکەکەم".

کادرانی پەکەکە بۆ دەرفەتی خۆیان نەجولانەوە، بە پێی دەرفەتەکان تێکۆشانیان نەکرد، خۆیان سپاردە هێزی خۆیان و کەسایەتی و بۆچۆنی میلیتانی خۆیان، پشتیان بە دەرفەت یان نەبوونی دەرفەتەکان نەبەست، بە تێکۆشانیان دەرفەتیان خوڵقاند، دەرفەتیان گەورە کرد و بۆ خۆیان کردیانە بناغە کە بە تێکۆشان کیشەکان چارەسەر بکەن و لە کەسایەتی خۆیاندا بەدوای چارەسەری گەڕان، بە هیچ شێوەیەک پاشەکشێیان لەم پێوانەیە نەکرد، تەنازولیان بۆ کەس نەکرد، نەکەوتنە ژێر کاریگەری هیچ هێزێکی تر، لە ڕووی ئایدۆلۆژی، سیاسەت، ڕێکخستنەوە هەموو کاتێک سەربەخۆ بوون، گەل لەسەرەتادا دەیوت، "ئێوە منداڵی فەقیرن، هیچ کەسێکتان نییە، خاوەنی عەشرەت نین کە پشتی پێببەستن، دەوڵەتێکتان نییە، ئەوانەی خاوەنی ئەم شتانەش بوون سەرنەکەوتن و لەناوچوون، ئێوە چۆن سەردەکەون؟ هێشتا درەنگ نەبووە واز بێنن، ئێوە ئێمە و خۆشتان دەسووتێنن". بەڵام سووربوون لەسەر بڕیارەکان لە لایەن کادرەکانمان لەم پێوانەیەدا و جێبەجێکردنی، کاریگەری لەسەر گەل دروست کرد، گەلیش پشتگیری لە کادر و تێکۆشان کرد، ئاپۆییەکان سووربوون لەسەر بۆچوونیان و بە ئیرادەوە خەباتیان کرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەل دروست کرد.

ئاپۆییەکان سەردەستانی کورد، ئاغا و بەگیان ڕەخنە کرد، کۆنەپەرستی ناو کوردیان ڕەخنە کرد. لەناو کۆمەڵگای کورددا، بە شێوەیەکی ئاشکرا بۆ یەکەمجار سەردەست، ئاغا و بەگیان ڕەخنە کرد، بەمشیوەیە گەل زیاتر بوێر بوو، بەشێوەیەکی ئاشکرا پیشانیاندا بزوتنەوەکە لایەنگری سەردەستەکان نییە و لایەنگری گەلە، ئەم ڕەخنەیە لە پراتیکدا پیشاندرا، بەمشێوەیەش گەل پشتراست بوو و بەشداری لە تێکۆشان کرد.

ڕێبەر ئاپۆ کادربوونی سپاردە ئەو کەسانەی لەناو چینی ژێردەست و هەژار هاتبوون، دەتوانین بڵێین هەموو کادرەکانی سەرەتای ئاپۆیی لە کەسانی خەباتکار و هەژار بوون، گروپی ئاپۆیی لەمجورە کەسانە پێکدەهات، لە ڕووی کۆمەڵایەتی خۆشەویست بوون، پەسەند دەکران، کەدکار، فیداکار، بوێر، بە بڕیار و گەلپارێز و پاک بوون، کادرەکان کە بە فەلسەفە ، ئایدۆلۆژی، ئوسلوب، رێباز و تەمپۆی (هێزی) ڕێبەرایەتی پەروەردە ببوون ئەو کادرانە بوون کە بەدوای چارەسەری کورت و ئاسان نەبوون، بەدوای نەخۆشی دەسەڵات نەبوون،  بۆ خۆیان ژیانێکی شەخسیان هەڵنەبژارد، خۆیان لە گەل و هاوڕێکانیان جیا نەکردەوە، لەدژی ئاستەنگی، زەحمەتی و بێدەرفەتیەکان تێکۆشانیان کرد و لەناو هەموو دۆخێکدا ئەو شتەیان کرد، تێکۆشان لە ناو دۆخێکی قورسدا بۆ ڕێبازی ئاپۆیی گۆڕا، لەبەر ئەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، زەحمەتی شۆڕشی کوردستان وایکرد ڕێبازی ئاپۆیی دابمەزرێت، لە دەڤەرێکی قورس ئاپۆیی خوڵقێنرا و واتادار بوو، بۆ بە خاوەن ڕێچکەیەک کە هەموو کاتێک بەرەو سەرکەوتن ڕووی، جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکیان قبوڵ نەکرد، بە سەرکەوتنیش نەوەستان، ئەوەی کە بەدەستیان هێنا بە تێکەریان نەزانی، بەدوای سەرکەوتنی ترەوە ڕوویشتن، هەموو شتێکیان بە تێکۆشان کرد، هەموو شتێک کە بەدەستیانهێنا کردیان بە بناغە و دەرفەتی بەهێزکردنی تێکۆشان.

کادران بە هۆی ئەوەی لە هەموو دەڤەرێک لە ناو هەموو دۆخێکدا تێکۆشانی ئایدۆلۆژیان بە بڕیار و بوێری بەڕێوەبرد و جیاوازی خۆیان بە هەموو شێوەیەک نیشاندا، بوون بە خاوەنی سەروەری ئایدۆلۆژی، هەڵوێستی ئایدۆلۆژی خۆیان بە باوەڕی بۆ وتن، هەڵوێستیان نیشانی هەموو کەسێکدا، ئەوانەی تێکۆشانی ئازادی سەردەخەن، ئەنجام وەردەگرن، لەبەرئەوە پەکەکە بە خێرایی پێشکەوت.

- پەیوەندی هاوڕێیەتی و کەلتوری ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام سەرنجراکێشە، ئێوە دەتوانن ئەوە هەڵسەنگێنن؟

هەندێک پێوەری حزبیبوونی پەکەکە هەن، یەکێکیان پێوەری هاوڕێیەتییە، بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت کەسێک پەکەکەیە یان نا، دەبێت سەرنجی ئەوە بدات کە بە پێوەری هاوڕێیەتی دەژێت یان نا، ڕێبەر ئاپۆ وتی "ژیان بۆ هاوڕێکانی خۆی، دوور کەوتنەوە لە ناپاکیکردن لە هاورێکانی خۆی، ژیان لەگەڵ هاوڕێیانی خۆی، ژیانی هاوڕێکانە". هاوڕێ ئەو مرۆڤانەن کە نێوچەوانی هاوڕێکەیان دەگەیننە ئەستێرەکان، بە پەکەکەکردنی بزووتنەوە وەڵامی شەهیدبوونی حەقی قەرار، بۆ ئەوانەی لە حەقی قەراریان دەپرسی دەیوت، "بە شێوەی پەکەکە دەژیا، پەکەکە حەقییە" لەبەر ئەوە پەکەکە پارتی شەهیدانە، ئێمەش لەژێر فەرمانی ئەوان داین، ئەوان فەرمانداری ئێمەن، ئێمە لەبەردەستی ڕێنماییەکانی ئەوانین، بۆ وەدیهێنانی خەون و هیواکانیان تێدەکۆشین، هەوڵ دەدەین ببینە هاوڕێی شەهیدان، ببینە شەڕڤانی ئازادییەکانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ.

ڕێبەر ئاپۆ هەر شەهیدبوونێکی کردە بیانووی گەورەکردنی تێڕوانینەکان، ڕێکخستن و تێکۆشان، بەوشێوەیە خاوەنداری لە شەهیدان کرد، ئەوەش کاریگەریییەکی گەورەی بەسەر گەلەوە هەبوو، گەل بووە خاوەن ئەو هەڵسەنگاندنە کە بتوانێت خۆی بسەلمێنێت، بە گەورەکردنی ئەو نرخانە ویستی خۆی گەورە بکات، هەبوون و ئازادی خۆی لەسەر ئەو بنەمایە جێەبەجێ کرد، بۆیە وتی "شەهید نامرن"، هەمیشە باسی لەوە کرد بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت کە ڕێبەر ئاپۆ ئەو راستییە خوڵقاند، وتی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە". ڕێبەر ئاپۆ کەلتوری ئوتانتیکی گەلی کوردی هێنایەگۆڕێ، ئەوەی لەگەڵ گەل یەکخست، لەدژی کەلتووری مۆدێرنیتە و سەرمایەداری قرکەر کە دەتوێنێتەوە لەناو دەبات، تێکۆشانی بەڕێوە برد، لەسەر بنەمای فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای خۆی بۆ کۆمەڵگەی کوردی و ژیانێکی تازە، کەلتوور، ئەخلاق و کەسایەتییەکی نوێ خولقاند، ئەوە لە کەسایەتی هاوڕێ حەقی قەراردا ئاشکرا کرد و بە شەهیدبوونەکەی کردیە کەلتووری ئەم بزووتنەوەیە، بە فەلسەفەی "خرقە یەک و پاریەک" ژیانی خۆی رێکخست، ڕێبەر ئاپۆ وتی "پیازێک، ساوار و دۆ هەبێت، شتێکی دیکەم ناوێت"، ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی تورکیای فاشیست و قڕکەر و داگیرکەر هەموو رۆژێ کورد دەکوژێت و بۆ کورد نابێتە ژیان، "ژیان ئەگەر هەبێت دەبێت ئازاد بێت نامانەوێت ئەو ژیانەی بەسەرماندا دەسەپێندرێت بژین، قەبوڵی ناکەین". ژیان مردنی لە کۆمەڵگەی کوردی گەیاند، بە بەرفراوانی نیشانیدا کە مردن چییە، ژیان چییە، وەڵامی پرسیاری "دەبێت چۆن بژین، بۆچی بژین"ی دایەوە، لە ماڵان کۆمۆن و بناغەی ژیانی چۆن و بۆچی دەستنیشان کرد، هەڤال حەقی قەرار هەتا دوایین ساتی ئەوەی جیبەجێ کرد، هیچ کاتێک ژیانێکی جگە لە هاوڕێ و گەلەکەی قبوڵ نەکرد، لەخۆی حەرام کرد، ئەوە کەم و سەخت بوو بۆ خۆی دانا و ئەوەی زۆر و ئاسان بوو بۆ هاوڕێکانی دانا. وەکو دەروێش ژیا، بەردەوام زاتی خۆی پەروەردە کرد، ئەوە خولقاندنی ژیانی دەروێشانەیە، ئەولیاکانە، کەلتوور و کەسایەتی ئەوانە، لەبەر ئەوە ژیان، کەلتوور و کەسایەتی پەکەکە هێندە کاریگەری هەیە.

لە پەیوەندی نێوان کادیر و گەل، شیوازی پەیوەندی ڕێبەر ئاپۆ شێوازی پەیوەندی کادیرەکانی پەکەکەپە، پەیوەندییەکەی وەهایە کە هاوڕێکانی خۆی خۆشدەوێت، بەڕێزەوە سەیریان دەکات، پێشیان دەخات، سەریان دەخات، ژیانێکی جیاواز لەوان قبوڵ ناکات، سەرکەوتنی خۆی لە سەرکەوتنی هاوڕێکانی و گەل دەبینێت، تایبەتمەندە بنەڕەتییەکانی کادیر ئەوەیە کە خزمەتی گەل دەکات، خزمەتی کەموکوڕییەکان ناکات، بە هەستیارییەوە لە بەهاکای گەل دەڕوانێت، گەلپارێزن، بەردەوام خۆیان پەروەردە دەکەن و خاوەن ئیرادەن. لەگەڵ گەل دەژی، پێکەوە کار دەکەن، رەنجدەرە، هیچ کات خۆی بە جیاواز و سەرووی کەسی دیکە نابینێت، ژیانێکی سادە دەژی، بە بڕیار و جەسوورە، خۆی بە فیدای ئازادی دەکات، ئەوەش کەلتوریکی خولقاندووە، کاریگەری بەسەر گەلەوە کردووە، گەل کەسایەتی و کەلتووری رێبەر ئاپۆی بۆ خۆی کردوەتەوە نمونە، ڕێبەر ئاپۆ وتی "کارکردن ئازادییە". لە کوردستان ئەوانەی خاوەن ئامانجی ئازادیین بە شێوەیەکی بێسنوور کاردەکەن، سنووردارکردنی کار و تیکۆشان بە واتای نەویستنی ئازادییە.

ک.س