
دوو كادری یه‌كێتی به فیشه‌ك بریندار كران
وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆنگرەی حزبەکە، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەستیپێکردووە، لە سنووری كۆمیته‌كانی سنووری گه‌رمیان ئاڵۆزی و ده‌مه‌قاڵێ دروست بوو، بەهۆیەوە دوو كه‌س به فیشه‌ك برینداربوون.
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی كفری سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیان، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان- ی ن ک، دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی سامان ئه‌حمه‌د و فایق ئه‌مین، به‌هۆی شه‌ڕه‌وه برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لەکاتی هەڵبژاردنەکەدا ئاڵۆزی دروستبووەو بەهۆیەوە دوو کادر برینداربوون.
هه‌ڵگورد حه‌مه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار لە کەلار، بە ڕؤژنیوزی وت: دوو بریندار هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و برینداری فیشهكن و له كفریه‌وه هاتوون، برینی هەردوو کەسە برینەکەیان سوکە.
س.ح