دیاله‌، منداڵێكی تەمەن دوو ڕۆژە دۆزرایەوە

له‌شاره‌دێی مه‌نده‌لی، منداڵێكی تازه‌ له‌ دایك بوو، کە فڕێدرابوو دۆزرایه‌وه.


ئه‌مڕۆ، له‌ سنوری شاره‌دێی مه‌نده‌لی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، له‌ نزیك ڕێگای په‌رستگای حاجی ئه‌حمه‌د، منداڵێك به‌ زیندووی له‌ نێو پارچه‌ كارتۆنێكدا دۆزرایه‌وه‌ .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنیوز، منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی دوو ڕۆژ ده‌بێت  و له‌ ڕه‌گه‌زی مێیه‌ .

عه‌قید غالب عه‌تیه‌، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌، به‌ ڕۆژنیوزی وت: منداڵه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌دێی مه‌نده‌لی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌كه‌ كراوه‌ و تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه‌ له‌سه‌ری و نازانرێ له‌ لایه‌ن كێیه‌وه‌ فڕیدراوه‌ .

د.ع