شەنگال، یەکەمین کۆنگرەی تاژێ دەستیپێکرد

یەکەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، لە خانەسۆری شەنگال دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ لە هۆڵی لالش لە شارەدێی خانەسۆری سەربە شەنگال، یەکەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، بە بەشداریی ٣٠٠ ئەندام دەستیپێکرد.

لە کۆنگرەکەدا لقەکانی تاژێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات بەشدارن، هەروەها و نوێنەری ڕێکخراوە کۆمەڵاتییەکانی شەنگالیش ئامادەن.

کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، لە کۆنگرەکەدا ڕوانگەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لەسەر ژنانی ئێزدی و راپۆرتی خەباتی سێ سالەی تاژێ دەخوێندرێتەوە و لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی تاژێ باس و گفتوگۆ دەکرێت و ئەندامانی ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێن.

لە کۆنگرەکەدا ژنانی ئێزی ناوخۆ و دەرەوە، بە جلوبەرگی کلتوریی خۆیانەوە بەشدارییان کردووە.

لە ئێستادا کۆنگرەکە بە گفتوگۆکان بەردەوامە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی پێبێت.

س.ح