فڕۆکەیەک بە ١٠٧ سەرنشینەوە لە گەڕەکێکدا کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی گەشتیاریی پاکستان بە ١٠٧ سەرنشینەوە لە گەڕەکێکی نێشتەجێبوون لە کەراچی پایتەخت کەوتەخوارەوە.


کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی گەشتیاریی هێڵی ئاسمانی پاکستان کەلە 'لاهور'ەوە بەرەو 'کەراچی' دەچوو، لە گەڕەکێکی نزیک فڕۆکەخانەی کەراچی پایتەخت کەوتەخوارەوە.

بە وتەی کاربەدەستانی هێڵی ئاسمانی پاکستان، فڕۆکەکە لە جۆری ئەیرباس-٣٢٠، بووە و ١٠٧ سەرنشینی تێدا بووە.

هەرچەند کاربەدەستانی پاکستان، بە فەرمی هیچ ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دووکەڵێکی زۆر بەسەر ئەو گەڕەکەی نزیک فڕۆکەخانەی کەراچی دەبینرێت.

هێشتا زیانە گیانییەکانی ئەم ڕووداوە نازاندرێت، بەڵام بەوتەی کاربەدەستانی هێڵی ئاسمانی پاکستان، لە ١٠٧ سەرنشینی فڕۆکەکە هەشتیان ستافی فڕۆکەکە بوون.

ک.س