لە باب ١٧ داگیرکەر کوژران

لە ئەنجامی چالاکییەکدا لە شارۆچکەی باب کە لە لایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، ١٧ داگیرکەر کوژران.


لە شارۆچکەی داگیرکراوی باب، ئۆتۆمبێلێکی داگیرکەران بە چالاکییەک کرایە ئامانج، لەو چالاکییەدا ١٧ داگیرکەر کوژران و ٢٢ی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو چالاکییە لەلایەن کێیەوە ئەنجامدراوە.

ک.س