کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر ئاشکرا کرا

میدیای پارتی دەربارەی ڕووداوەکەی هەولێر، چەند زانیارییەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا کوژرانی جێگری سەرکونسوڵی تورکیا لە هەولێر پشتڕاست دەکەنەوە.


ڕووداوەکەی هەولێر دوێنی کاتژمێر ٠٢:٠٠ ڕوویدا، سەرەتا کوژرانی جێگری سەرکونسوڵی تورکیا و دوو کارمەندی کونسوڵخانەکە بڵاوکرایەوە، دواتر هەواڵەکەیان بە یەک کوژراوی تورک ڕاگەیاند.

دواجار کەمێک لەمەوبەر، بە ئاماژەدان بە وردەکاریی زیاتری ڕووداوەکەی هەولێر، میدیای پارتی کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیایان لە هەولێر ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن.

بەم پێیە بێت، تا ئێستا ئەوەی بە فەرمی ڕاگەیەندرابێت، کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و کارمەندێکی کونسوڵخانەکە و دوو هاوڵاتی مەدەنییە.

س.ح