کەجەکە: تێکۆشان دژی یەزیدبوونی هاوچەرخ ڕێبازی ئیمام حسێنە

کەجەکە، هیوا دەخوازێت عیبادەتی ڕۆژی عاشورا قبوڵ بووبێت و داواش لە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە دەکات، کە بەهزری ڕێکخراوەیی دژی زوڵمی دەسەڵآتداران تێبکۆشن و دەڵێت:"ڕێگەی ڕاست و رێبازی ئیمام حسێن ئەوەیە، لەدژی یەزیدبوونی هاوچەرخ بەیەکەوە تێبکۆشین".


کۆمیتەی گەلان و باوەڕیی کەجەکە پەیامێکی سەبارەت بە ڕۆژی ١٠ی موحەڕەم (عاشورا) بڵاوکردەوە.

تەواوی پەیامەکە

خەباتی ئیمام حسێن و دەیان هاوڕێکانی لەدژی زۆڵمی یەزید، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکۆشانێکی گرنگە. ئەو تێکۆشانە لەدڵی دادخوازان و خەباتکارانی یەکسانیی و ئازادیی گەلان و هزر و بیریاندا جێگەیەکی پیرۆزی هەیە.

 بەرخۆدانی کەربەلا بە شێوەی عیبادەت بەبیردەهێنرێتەوە و میراسێکی پیرۆزی تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتی بۆ گەلەکەمان بەجێهێشتووە. لەبەرئەوە ئیمام حسێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێبازێکە. ئەوانەی لەسەر خەباتی داواکاری ماف و دادگەریی بەردەوامن، ١٣٧٩ ساڵە بە ڕۆژۆگرتن و بڵاوکردنەوەی خواردن، گیانی نرخی مرۆڤایەتی و بیروباوەڕیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بەجێهێشتووە.

هێڵی بەرخۆدانی ئیمام حسێن کە بە عیبادەت پیرۆز دەکرێت، نرخێکی گەورەیە. پیرۆزییەکەی لەوەدایە، زاڵمەکان قبوڵناکات. دەست لە ژیانی خۆیان بەردەدەن و لەدژی دەستبەسەرکردن و ناحەقی، خۆیان ڕادەستی سوڵتان و قەسرنشینەکان ناکەن کە ویژدان و ئابڕووی مرۆڤایەتی پێشێلدەکەن. بەهۆی ئەوەی مافدارە و نوێنەرایەتی ئەخلاق و ئابڕووی مرۆڤایەتی دەکات سەدان ساڵە بەبیردەهێنرێتەوە. بەهۆی ئەوەوە حسێینیبوون لە بەرەی ئیمام حسێندا بەواتای ئەوەدێت، مرۆڤەکان بەبێ جیاوازیی لەدژی زوڵم و زۆریی و قەسر و سوڵتان کە ئابڕوو و ویژدانی مرۆڤایەتی پێشێلدەکەن، تێدەکۆشن.

لە کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسەڵاتەکانی وەک یەزید زوڵم لە گەلانی ئێمە دەکەن. دەتوانین بڵێین لە هەموو وڵاتێکدا کۆمەڵێک بەرژەوەندیخواز بۆ پاراستنی قەسر و سوڵتانەکان، زوڵم دەکەن و مافی گەل دەخۆن. وەک چۆن لە هێرشە فاشیەکانی (ئاکەپە – مەهەپە) دا بینیمان، داواکاری سەرەکی گەلی کورد وەک بیانوویەک بۆ هێرشکردن بەکاردەهێنن. ئەو فاشیستە بۆ بەرژەوەندی ئیمپڕیالیزمی خۆیان، داواکاریە ڕەوا و یاساییەکانی گەلی کورد دەکەن بە بیانوو و هەوڵی داگیرکردنی خاکی سوریا و عێراق دەدەن. هەموو ڕۆژێک بێئەوەی جیاوازیی لەنێوان ژن و منداڵ و پەککەوتە بکەن، مرۆڤی بێتاوان دەکوژن. هاوشێوەی یەزید دەڵێن، یان دەبێت سیستمەکەمان قبوڵبکەن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانمان بن، یان دەتانکوژین. ئێش و ئازاری هەژار و چەوسێنراوەکان بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی خۆیان بەکاردەهێنن. وەک دەزانرێت زاڵم هەموو کاتێک لەدژی ئەوانەی داوای یەکسانی و ماف و حەق دەکەن، بەرەکانیان یەکدەخەن. یەکدەگرن و بەیەکەوە دەجوڵێنەوە. بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە دەمانەوێت بڵێین، ئەوانەی بەرخۆدانی کەربەلا بەبیردەهێننەوە، پێویستە لە تێکۆشینی دژی زوڵم و زاڵمدا، هەوڵی یەكێتی بدەن. لەبەرئەوەش لەم ڕۆژەدا، وانەی گرنگ ئەوەیە، لە بیرەوەری موحەرەمدا کە تا ئاستی عیبادەت پیرۆزە، لەدژی زوڵمی دەسەڵاتدارن، بە هزرێکی ڕێکخراوەیی و بە سەرفرازی بەیەکەوە تێبکۆشین.

ئەمڕۆ ئەگەر سەرنج بدەینە دۆخی کوردستان، سوریا و تورکیا، دەبینین، ئەوانەی کە ڕێچکەکەیان دەگاتە یەزید، دەیانەویت کۆمەڵگای عەلەویش لەناوببەن. فشار و زوڵمێکی زۆری ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی لەسەر عەلەویەکانی تورکیا و کوردستان هەیە. هێرشی قبوڵنەکراو لەبەرامبەر پیرۆزییەکانی کۆمەڵگای عەلەویی دەکرێت. لە ڕێگەی خوێندنگاکانی ئیمام خەتیب کە بە پشتگیریی ئەوقاف بوونەتە هۆلدینگ، گیان، ڕێباز و مێژووی عەلەوییەکان دەکەنە ئامانج و دەیانەوێت لەناویبەرن. ڕووی چەتەکان دەکەنە دەرگای عەلەوییەکان و پەیامی کۆمەڵکوژییان بۆدەنێرن. لەبەرئەوەش ڕێگەی ڕاست و رێبازی ئیمام حسێن ئەوەیە، لەدژی یەزیدبوونی هاوچەرخ بەیەکەوە تێبکۆشین. موحەرەم فەرمان بە عەلەوییەکان دەکات لەدژی فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی بەیەکەوە لەگەڵ هێزە دیموکراتخوازەکان تێبکۆشن.

وەک عەلەوییەکان، موسوڵمانانی شیعەش بەرخۆدانی کەربەلا بەبیردەهێننەوە. بە بڕوای ئێمە، فەرمانی ئەم خەتە ئەوەیە، لەدژی یەزیدبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە فاشیزمی دەوڵەتی تورک سەرکێشی دەکات و لەدژی هەموو سیاسەتە زۆردەستەکان تێبکۆشین. ڕەحمەتی خوا لەو موسوڵمانە شیعانە بێت کە لە مەراسیمەکانی ئەمساڵەی کەربەلادا گیانیان لەدەستدا. بانگەوازیمان بۆ موسوڵمانانی شیعە و هەموو بڕواداران کە لەسەر ڕێچکەی ئیمام حسێن تێدەکۆشن ئەوەیە، لەدژی رژێمە دیکتاتۆر و فاشیستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرەیەکی هاوبەش تێکۆشانی دیموکراسی گەش بکەن.

بە بۆنەی ڕۆژی موحەرەم و ڕۆژی عاشوورا، جارێکیتر ئیمام حسێن لەناخی دڵەوە بەبیردەهێنینەوە و هیوادارین ڕۆژووی دوانزدە ئیمام و خزمەتەکەیان لە دەفتەری حەقدا بنووسرێتەوە.

بانگەوازییمان بۆ هەموو هۆگرانی ئیمام حسێن ئەوەیە. با هەوڵ بدەین وەک حەزرەتی حسێن و هەموو شەهیدەکان لە تێکۆشانی دژی زوڵمدا بژین. لە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا کە تەڤگەرێکی هاوچەرخی حسێنییە، شەهیدەکان دەژین. بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین، بەشداری لە بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا بکەن.

ش.ف