کەجەکە: نەورۆزی قەندیل وەڵامێکی توندە بۆ دووژمن

کەجەکە لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلەوە پەیامی پیرۆزبایی دەگەیەنیتە گەلی کورد ڕایدەگەیەنێت"ئەردۆ‌غان زوحاکی سەردەمە و کوردیش بەرخۆدانی سەردەم دەکات"، چالاکیی مانگرتووانیش پیرۆز دەکات و دەڵێت، دەمانگەیەنێتە سەرکەوتن، بە ئامادەبوانیش دەڵێت: ئامادەبوونتان لێرە وەڵامێکی توندە بۆ دووژمن.


لە میانەی ئاهەنگی نەورزۆی قەندیلدا، دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، پەیامی کەجەکەی پێشکەشی ئامادەبووانی ئاهەنگەکە و ڕای گشتیی کرد.

دیار غەریب، سڵاوی کەجەکەی ئاڕاستەی لەیلا گوڤەن، ناسر یاگز، هەرێم مەحمود و شەیما عەدنان و سەرجەم مانگرتووان کرد و وتی: بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن و هەڤاڵانی زیندان، لە ڕووی سیاسییەوە تێکشاندنی فاشیزمە.

هەروەها، ئاماژەی بە چالاکییەکەی شەهید زولکوف گەزەنیش کرد، کە لە زیندانی ئامەد ئەنجامی دا و وتی: چالاکی هەڤاڵ زولکوف گەزەن هاوشێوەی چالاکی مەزڵوم دۆغان بوو و دەمانگەیەنێتە سەرکەوتن.

دوێنێ دەوڵەتی تورک لەڕێگای فڕۆکە جەنگییەکانیەوە بۆردوومانی قەندیلی کرد، لەوبا رەیەوە دیار غەریب، وتی: بۆردوومانی دوێنێ بۆ چاوترساندنی خەڵک بوو، دووژمن هەوڵیدا کە خەڵک نەیەن و نەورۆز لە قەندیل پیرۆز نەکەن، بەڵام بە هاتنتان و ئەم جۆش و خرۆشەتان وەڵامێکی تووندی دوژمنتان دایەوە و بەرخۆدانتان مەزنتر کرد، بۆیە ئێمە بەخێرهاتنتان دەکەین.

لە بەردەوامیی قسەکانیدا، ئەو ئەندامەی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە وتی: نەورۆز جەژنی بەرخۆدانە، ئەردۆغان زوحاکی سەردەمە و کوردیش بەرخۆدانی سەردەم دەکات، لەبەر ئەوەشە کە ئەوەندە هێرش دەکەنە سەر کوردان، ئەردۆغان نوینەرایەتیی داعش دەکات و چارەنووسیشی وەک داعش دەبێت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دیار غەریب، وتی"ئەم نەورۆزە جەژنی تێکشکاندنی چەتەکانی داعشە، چالاکی سیدەکانیش تێکشکاندنی ڕووی سیاسیی داعشە کە ئاکەپەیە، ئەم بەهارە بەهاری ئازادییە و بە ڕۆحی بەرخۆدانی شیلادزێ داگیرکاریی تێکبشکێنن"، هیواشی خواست ئەم نەورۆزە زیاتر هاندەربێت، بۆ ئەوەی هەموو لایەک زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی بکەن و وتی: یەکیتی و بەرخۆدان ئازادیی و سەرکەوتن دورست دەکات.

 

ش.ف