ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی براكوژییه‌وه وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا پەدەکە هه‌وڵ بۆ دروستکردنى ئه‌دا، شه‌ڕی توركیایە و بەپلانى ئەوان ده‌كرێت، ده‌شڵێت، په‌كه‌كه حزبێكی كوردییه و ئامانجی داكۆكیكردنه له مافی كورد نه‌ك داگیركردنی كوردستان، په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌مێنێت ده‌بێته شوێنی چه‌ته‌كانی داعش.
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له ساڵی ١٩٦١ بووەتە پێشمه‌رگه و له ساڵی ١٩٦٤ له‌به‌ر شه‌ڕی براكوژی نێوان باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و پەدەکە دیموكراتی كوردستان وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێناوە، لە ئێستادا ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵه و له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان نیشتەجێیە.
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی، یه‌كه‌م كه‌س بووه، بۆته پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان زه‌كی، له دیمانه‌یه‌كدا باس له شه‌ڕی براكوژیی و چه‌ند پرسێكی تر، بۆ ڕۆژنیوز ده‌كات و وەڵآمی پرسیارەکان دەداتەوە.
-پەدەکە دەڵێت، ئەگەر پەكەكە لە خاكی هەرێمدا نەبێت توركیا هێرش ناكا‌ت ئایا ئەم قسەیە ڕاستە یان توركیا پەكەكەی كردووە بە بیانوو بۆ داگیركردنی كوردستان؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: تورکیا پەکەکەى کردووەتە ئەمانج بۆ داگیرکردنى هەرێمى کوردستان، خۆ پەکەکە لە سوریا بوونى نییە، سوریا وڵاتێکى عەرەبیە و پارچەیەک کوردی تێدایە و داكۆكی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن، ئەى بۆ هێرش دەکاتە سەر کوردانى ڕۆژئاوا، خۆ پەکەکە لەوێ نیە، تورکیا خۆی نایشارێته‌وه و دەڵێت، کورد لەسەر ئه‌ستێره‌ی مەریخ کەپرێکی هەبێت لێیده‌ده‌م، توركیا چوار پارچەکەی كوردستان كه داگیركراوه، له‌وسێ پارچه‌كه زیاتر دوژمنی ئێمه‌یه، دوژمنى باشوورە بەخاک و وڵات و دار و بەردی و کیانى کورد، تا ئێستا ڕازی نیە هەرێمى کوردستان وەک هەرێم ناو بێنێت، هەر دەڵێت، شیمال العراق.
وتیشی، خاكی باشوری کوردستان هى هەموو کوردێکە، هەرکەس کە تێکۆشانى کردووە، لە هەر چوار پارچەى کوردستان هەر کەسێک خەبات بۆ کورد بکات خاکی ئەوە، قەندیل ئەگەر پەکەکەى لێ نەبوایە، ئێستا داعش و قاعیدەى تێدابوو، په‌كه‌كه هاتووه‌ته باشوور داکۆکی لە هەر چوار پارچەى کوردستان دەکات، هیچ بیانوویەک نیە بۆ تورکیا ئەیەوێت خاکی کوردستان داگیر بکات، لە موسڵەوە تا هەولێر بەخاکى خۆی ئەزانێت، له هه‌رجێگایه‌ك توركێك كه‌پرێكی كردبێت توركیا به موڵكی خۆی ده‌زانێت، جا لەبەر ئەوە ئەو قسانە ئەسڵ و ئەساسی نیە و ئەیەوێت کورد لەناو ببات.
-پەدەکە هێز دەباتە ئەو ناوچانەی گەریلای لێیە لەكاتێكدا دوای هاتنەخوارەوەیان لەشاخ پەدەکە هێزی نەبردووەتە ئەو ناوچانە، بۆچوونی بەڕێزتان چییە و پەدەکە بۆ ئەمە دەكات؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: ئامانجەکەى پارتى دیارە، نەک پارتى هەر ئەحزابێک لولەى تفەنگ لە کورد بکات خیانەت دەکات، ناڵێم پارتی به‌ته‌نها، به‌ڵام پارتى ڕێککەوتنى ٥٠ ساڵەى لەگەڵ تورکیا هەیە، ناتوانێت بەرهەڵستى بکا و پێی بڵێ مەیە خاکی کوردستان، هەر کەس ڕووی تفەنگ بکاتە میللەتى کورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك خیانەتە، ته‌نانه‌ت خیانه‌ت لە خاک و وڵات و میللەت دەکات.
-واتا پەدەکە شەڕی براکوژیی هەڵدەگیرسێنێت؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: شەڕ گەیشتە ئەوەى گەریلا و پێشمەرگە شەهید بکرێت، ئیتر شەڕی براکوژیی چۆنە؟، شه‌ڕ خۆ شاخ و باڵی نییه، لولەى تفەنگى کردە تۆ، واتە ئەتکوژم، بۆیه پێویست ناكا‌ت پەدەکە هێز بباته ئه‌و سنوورانه گه‌ریلای لێیه، پارتى ئەتوانێت بێ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا بكوژێت، ئه‌توانێت بێلایه‌نیش بێت و لەو سنورە ڕۆڵی ئاشتیى ببینێت و شەڕیش نەکات، شاى ئێران چی بە کورد كرد، توركیا له‌وه خراپتر ده‌كات، شای ئێران نه‌یوویست خاكی كوردستان داگیربكات، توركیا خاكه‌كه‌مانیش داگیر ده‌كات و شه‌ڕی كورد به‌كوردیش ده‌كات.
-ئامانج لە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی کوردان بەدرێژایی مێژوو، چیبووە؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: ئامانجی خراپه نه‌بێت چاكه‌ی نه‌بووه، تۆمێكی خیانه‌ته، هه‌ركه‌س هه‌ڵیگیرسان، خیانه‌تی له‌ئاو وخاك و میلله‌ت كردووه، هیچ ئامانجێكی تێدا نییه، ئامانجی خیانه‌ت نه‌بێت، بۆیه خیانه‌ت پێویست به ڕوونكردنه‌وه ناكا‌ت، خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك هیچ خیانه‌تێكی تر گه‌وره نیه، شتێك نیه من قسه‌یه‌كم كردبێت بڵێم لێی په‌شیمانم، ئه‌و بەڵێنەى به میلله‌تم داوه پێشه‌وای میلله‌تێك بم و خیانه‌تی لێ بكه‌م ئه‌وه دووجار خیانه‌ته.
-پەیامەكەی موراد قەرەیلان، چۆن هەڵدەسەنگێنی، كە وتی، ئێمە خۆمان لە شەڕی كورد بە كورد دەپارێزین و داوای لە هەموو لایەك كرد بەر بە شەرى كورد بە كورد بگرن؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: په‌یامێكی باش و ڕاسته، ئه‌وان ئامانجیان كورد كوشتن نیه، ئامانجیان داكۆكییه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پارتێکیان دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافی كورد بكات، داوا له هه‌موو حیزبه‌كانی تر ده‌كات هه‌ڵویستیان هه‌بێت و به‌كۆمه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه ڕەتبکنەوە نه‌ك تاك به تاك، پێویسته به‌زمان و به‌كار ئه‌و شه‌ڕه ڕەتبکەنەوە، ئەو شەڕه شه‌ڕی براكوژییه، شه‌ڕی خیانه‌ت بۆ میلله‌تی كورد ئه‌سته‌مه .
-پێتوانیه حزبه سیاسیه‌كان هه‌ڵویستیان وه‌ك پێویست نییه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه و داگیركارییەى توركیا بۆ سه‌ر كورد؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: ده‌مێكه ئه‌و قسه‌یه‌م كردووه، ئه‌و حزبانه‌ی باشوور ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن با ڕێگه بده‌ن و كار بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكەن، بڕۆنه نوێنەرایەتى هه‌موو وڵاتان و بڵێن ئێمە ٥٠ ملیۆین كوردین، له ئێران وعێراق و ئێران و سوریا و توركیا لێمان ده‌ده‌ن، تاوانی ئێمه چیه، په‌كه‌كه داوایی حه‌قی میله‌تی خۆی ده‌كات و زوڵم له كه‌س ناكا‌ت و وڵات داگیر ناكا‌ت، ئه‌و حیزبانه شه‌ڕ بۆ توركیا ده‌كه‌ن، با شه‌ڕی بۆ نه‌كه‌ن، وه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانی تورکوت ئۆزاڵی هێناوه، سه‌ر ته‌خت ئیعتراف به كورد بكات، با ئه‌مانیش بڕۆن بڵێن توركیا ٢٥ ملیۆن كورد له باكوور هه‌یه مافی خۆیانی بده‌رێ، ئێمه په‌كه‌كه‌ت له قه‌ندیل ناهێڵین .
-ئەو شەڕەی كورد بە كورد مەترسی سەرهەڵدانی هەیە ئایا بە فیتی كێیە؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: ئه‌و شه‌ڕه كورد به كورده‌ی باس ده‌كرێت به فیتی توركیا ده‌كرێت و بۆ توركیایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كرێی دابێتە من بۆی بكه‌م و خه‌لك بكوژم، ئه‌مه‌ش ده‌چێته قاڵبی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌وه، توركیا خۆی هه‌شتا ملیۆن كه‌سه با خۆی ئه‌و شه‌ڕه ته‌واو بكات، چه‌ند ساڵ له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كات و په‌كه‌كه زیاد ده‌كات و كه‌م ناكا‌ت، چونکە میله‌تى له‌گەڵدایه و پێشه‌وایی گه‌لن و دوایی نایه‌ت، تورك ناتوانێت په‌كه‌كه له‌ناو بدات، هه‌تا یه‌ك كورد هه‌بێت .
-ئێوە خاوەنی مێژوویەكن لە پێشمەرگایەتیی و كاری سیاسی ئامۆژگای و داواكاری بەڕێزتان چییە؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: ئامۆژگارییم ئه‌وه‌یه، حزبه سیاسیە كوردییه‌كان و مامۆستایانی ئاینی، شاندێك دروست بكه‌ن و بڕۆن سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و ئینگلیز و فه‌رەنسا بکەن و نوێنەرایەتیەکان بگه‌ڕێن و بڵێن، تورك بۆ ئێمه ده‌كوژێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆیان به داكۆكیكار له مافی كورد ده‌زانن، با بڕۆن هاوار بكه‌ن، بڵێن ئێمه تاوانمان چیه ٢٥ ملیۆن هاوڵاتی كورد له توركیایه، تا ئێستا ناهێڵێت به زمانی خۆیان قسه بكه‌ن و جلی كوردی له‌به‌ر بكه‌ن و هیچ ئازادییه‌كی نیه.
-كه‌ی و بۆچی وازت له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا ؟
محه‌مه‌د حاجی وه‌لی: ساڵی ١٩٦٤ وازم لە پێشمەرگایەتى هێنا، مام جه‌لال نامه‌ی بۆ نوسیم، كه من ئامر هێزی هه‌موو ناوچه‌ی جافم هه‌تا ئه‌و ده‌گاته لام، پێشووتر ئه‌مزانی ناكۆكی و لێكترازان له نێوان مه‌كته‌بی سیاسی و پەدەکە هه‌یه، زانیم شه‌ڕی براكوژی ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و ئامر هیزییەم قبوڵنه‌كرد و ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه سه‌رپه‌ل بووم، وتم، ده‌ڕۆمه‌وه وتیان، نابێت چۆن ده‌بێت، وتم، دوو ڕۆژی تر لێره بم یان ده‌بێت ئێوه چه‌كبكه‌م یان من چه‌كبكه‌ن، بریارمدا كوردایه‌تی بكه‌م نه‌ك حزبایه‌تی و داوا ده‌كه‌م نامه‌كه‌م قبوڵبكه‌ن، وازم هێناو هاتمه‌وه، به فیكر له‌گه‌ل مه‌كته‌بی سیاسی بووم، مام جه‌لال دوو ساڵ له كه‌لار بوو، وتی ئێوه خاوه‌نی ماڵ بوون نه‌ك من.
دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ت داوات لێنه‌كرا ببیته‌وه به پێشمه‌رگه؟
محه‌مه‌د وه‌لی: مام جه‌لال، سكرتێری پێشووی یه‌كێتی، پێی وتم هیوادارم جارێكی تر چه‌ك هه‌ڵبگریته‌وه بۆ كورد، وتم، شه‌ڕی براكوژی ناكه‌م، ناتوانم، هه‌موو میلله‌تی كورد ئەگەر به فیشه‌كێكی من رزگاری بێت کە كوردی پێ بکوژم، ئەوا قەد ئەو تفەنگە هەڵناگرم و ئەو پێشمەرگایەتییە ناکەم.
ئ.م