ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له حه‌وت پارێزگا شكستیان به هه‌وڵێك بۆ قاچاغبردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان هێناوه، ٣٤ تۆمه‌تباریشیان ده‌ستگیركردووە.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر و دانانی بۆسه‌دا، توانیویانه به قاچاغبردنی نزیكه‌ی ٧٦٣ هه‌زار لیتر له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسه‌كانیان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (به‌غدا – دیاله – كه‌ركوك – نه‌ینه‌وا – ئه‌نبار – قادسیه – به‌سڕه) ئه‌نجامداوە، ١٠ خه‌زانی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانیش دەستیبەسەرداگیراوە.
ئاسکراشیکردووە لەو چالاکیانەیاندا، ٣٤ تۆمه‌تبار دەستگیرکراون و ٣٠ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش دەستیبەسەرداگیراوە، به‌نزینخانه‌یه‌كیش داخراوەو نۆ وێستگه‌ی دیكه‌ش غرامەکراون.
ها-ع