ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر بارەگا سەربازییەکی غەزنەی ئەفغانستان، بۆ ٣٠ کوژراو و ٢٨ بریندار بەرزبوویەوە.
کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ (بە کاتی ئەفغانستان) خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سوپای ئەفغانستان لە ویلایەتی غەزنەی و خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە.
‘بازمحەمەد هیمەت’ سەرۆکی نەخۆشخانەی غەزنەی، ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو هێرشە بەرز بووەتەوە و تا ئێستا ٣٠ کوژراو و ٢٨ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.
تا ئێستاش کەس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەو ناوچەیە، نزیکە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی تاڵبانەوە.
ب.ک