ئیسرائیل، بەكارهێنانی بژاردەی سەربازیی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ ئێران، دەخاتەوە بەر باس.
لەگەڵ بەردەوامیی ململانێكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە بەتایبەت ئیسرائیل، هەڕەشەی هەردوولا لە دژی یەك بەردەوامن.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، حكومەتی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بژاردەی سەربازیی خستوەتەوە بەر باس و ئەوەشیان بۆ گرفتی حكومەتی تەلئەبیب لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا گەڕاندوەتەوە كە پێی باشە بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران.
ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی زانیارییەكانیان بكەن، بەڵام لە زاری بینی غانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوە گواستویانەتەوە، كە وڵاتەكەی پێی باشە، كێشەكانی لەگەڵ ئێران بە بژاردەی سەربازیی یەكلا بكاتەوە.
ئـ ت