وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەوڵێکی تەقینەوەیان لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل و سوریا پوچەڵکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل هاتووە: “چوار تیرۆریست هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو خاکی ئیسرائیل و تەقینەوە ئەنجامبدەن، لە تەلبەندەکانی سەر سنوور لەگەڵ سوریا لەلایەن هێزەکان و فڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج و هەوڵەکەیان پوچەڵ کرایەوە”.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، ڕژێمی سوریا بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ ئەم ڕووداوە.
ک.س