ئاژانسی فەرمی ڕژێمی سوریا (سانا)، ڕایگەیاند، فڕۆکەجەنگیەکانی ئیسرائیل چەند خاڵێکیان لە دەوروبەری حەڵەب کردووەتە.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگیەکانی ئیسرائیل چەند خاڵێکیان لە دەوروبەری حەڵەب کردە ئامانج.
بە گوێری ئاژانسی سانای فەرمی ڕژێمی سوریا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگیەکانی ئیسرائیل چەندین موشەکێکیان ئاراستەی دەوروبەری حەڵەب کردووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا زۆرێک لە موشەکەکانی لە سەر ئاسمانی هەرێمی سەفیرە لە باشوری ڕۆژئاوای حەڵەب تێکشکاندووە .
ئەو ناوچانەی کە لە لایەن فڕۆکەجەنگیەکانی ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج شوێنی هێزەکانی سەر بە ئێرانە لە حەڵەب، ماوەیەک پێش ئێستاش ئاژانسەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا ڕایگەیاندبوو کە لە دەوروبەری دیمەشق لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل دوو سەربازی ڕژێمی سوریا کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
ک.س