پێنجشەممە, 14 ماي 2020 – 14:37 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دوایین ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەزار و ٨٠٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە ١١٤ هەزار و ٥٣٣ کەس، هەر لەو ماوەیەدا، ٧١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و ٨٥٤ کەس، تا ئیستاش ٩٠ هەزار و ٥٣٩ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ک.س