یەكشەممە, 24 ماي 2020 – 14:13 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان و دوو هەزار و ١٨٠ حاڵەتی توشبوون لەو وڵاتە تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی ئێران، تا ئەمڕۆ ١٣٥ هەزار و ٧٠١ توشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە، لە بەرامبەریشدا حەوت هەزار و ٤١٧ توشبوو گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١٠٥ هەزار و ٨٠١ توشبووش چاکبوونەتەوە.
تەندروستی ئێران دەڵێت: بەراورد بە دوێنێ و چەند ڕۆژی ڕابردوو حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی زیادیکردووە، بەجۆرێک دوێنێ تەنها هەزار و ٨٦٩ کەس تووش بووە، لە ئێستاشدا ئێران لە ڕیزبەندی دەیەمین وڵاتی جیهانە لە ڕووی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە دوای تورکیا کەوتووە.
ک.س