پێنجشەممە, 10 أكت 2019 – 14:13 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە و دژایەتی خۆی بۆ هێرشەکانی تورکیا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئێران نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی دەوڵەتی لەناو خاکی سوریا دەربڕێوە و سەرنجی راکێشاوەتە سەر دۆخی مرۆیی و مەترسییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی لەو ناوچانەی شەڕی تێدایە، هەروەها داوای کردووە لە زووترین کاتدا دەوڵەتی تورک هێرشەکانی ڕابگرێت و هێزەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێران لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات، بەڵام کردەوەی سەربازیی نەک تەنها نیگەرانییەکانی تورکیا کەم ناکاتەوە، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی زیانی ماددی و مرۆڤی گەورە و بەوپێیە دژایەتی خۆمان لەگەڵ ئەو کردەوانە ڕادەگەینین.
ش.ف