کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی زابولی ئەفغانستان، بە ماتۆرسکیلیکی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج.
ئەمرۆ لە ڕێگای شاری قەڵات لە ویلایەتی زابول-ی ئەفغانستان، ماتۆرسکێڵیکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی ‘عەتاجان حەق بەیان’ سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی زابول تەقێندرایەوە.
بە وتەی حیکمەت کۆچی فەرماندەی پۆلیسی زابول، لەو تەقینەوەیەدا، جگە لە ‘عەتاجان حەق بەیان’ و پاسەوانێکی نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گشتی لەو هێرشەدا ١١ کەس بریندرابوون، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هەر ئەمڕۆش، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی (بە کاتی ئەفغانستان) خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سوپای ئەفغانستان لە ویلایەتی غەزنەی و خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا، ٣٠ کەس کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندرابوون، کە هەموویان ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستانن.
ب.ک