وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، سزای بەسەر سوپاسالاری حەشدی شەعبیشدا، دەسەپێنێت.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، ڕایگەیاند: سزایان بەسەر فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ڕاوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی عێراقدا، سەپاندوە، ئەمڕۆ نووسینگەی چاودێریی بەڕەگەز بیانییەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: عەبدولعەزیز محەمەداوی ناسراو بە ئەبو فەدك، سوپاسالاری
حەشدی شەعبییان خستوەتە لیستی سزاكانی وڵاتەكەیانەوە.
ئەبو فەدك لە دوای كوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس یاریدەدەری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا، كاندید بوو بۆ جێگرەوەی پۆستەكەی ئەبو مەهدی موهەندیس.
ئـ ت