ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری بازرگانی لەبارەی فۆرمی خۆراكەوە، بانگهێشت دەكات.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری بازرگانی بە كەمتەرخە وەسف دەكات لە ئاست دۆسیەی فۆڕمی خۆراكی هاوڵاتییان.
بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی عێراق، نزیكەی ٩٠%ی هاوڵاتییان، پشت بە فۆرمی خۆراك دەبەستن لە دابینكردنی ئەو خۆراكانەی لەو ڕێگایەوە دابەش دەكرێن كە بریتین لە برنج و شەكر و زەیت و لە ڕێگای ٤٥ هەزار بریكارەوە دابەش دەكرێن.
ئەسعەد مورشدی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری بازرگانی بە كەمتەرخەم وەسف كردوە لە ئاست دۆسیەی كارتی خۆراكی هاوڵاتییان و بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە: پێنج جار وەزیریان بانگهێشتی لیژنەكەیان كردوە، بەڵام نەچوە بەدەم داواكەیانەوە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی، وتویشیەتی: لەبەرئەوەی وەزیری بازرگانی، نەچوە بەدەم داواكاریی لیژنەكەیانەوە، ئێستا واژۆیان كۆكردوەتەوە بۆ بانگهێشتكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپێچینەوەی.
ئـ ت