ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، سوتەمەنی پێویست بە مەبەستی هەرزانکردنی نرخی کارەبای مۆلیدە تەرخان دەکرێت و لێرسینەوەش لەو مۆلیدانە دەکەن کە کارەبای کەم دەدەنە هاوڵاتیان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا و تیایدا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ی په‌یوه‌ست به كاره‌با و زیادكردنی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پێدانی سوته‌مه‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
ئەنجومەنەکە بڕیاریدا نرخی ئه‌و گازوایله‌ی ده‌درێته خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ ٢٥٠ دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر لیترێك کەمبکرێتەوە و وه‌زاره‌تی نه‌وت تۆماركردنی ئه‌و مۆلیدانه ده‌ستپێده‌كات كه تا ئێستا مۆڵه‌تیان نیه بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌گازی مانگانه‌یان پێبدرێت.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشیدا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان رۆنی تایبه‌ت به مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به‌نرخێكی گونجاو ده‌درێته خاوه‌ن مۆلیده‌كانو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگاكان و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان، ئه‌ركی كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستنی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له نێوان پارێزگاكان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ خاوه‌نه‌كانی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌قاچابكردنی نه‌وت.
لە بەشیکی بڕیارەکانی ئەنجومەنەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌دواداچون بۆ سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كات، چاودێری سه‌رپێچی خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌كات له‌كاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان له‌و كاتانه‌ی دیاریكراوه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌راورد به‌و بڕه سوته‌مه‌نیه‌ی كه پێیانده‌درێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كرد و ڕاپۆرتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان تاوتوێكرا، چواره‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نەکە بۆ ساڵی ٢٠٢١ په‌سه‌ندكرا.
گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دواداچونی زیادبونی به‌رچاوی توشبوان، له ڕێگه‌ی ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كان و دابینكردنی چاره‌سه‌ری پێویست و دابینكردنی چاره‌سه‌ر و ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسین له هه‌مو ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان”.
دارایی وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردرا مانگانه بڕی سێ ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌رخانبكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
لە خاڵێکی دیکەدا به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی كاری ئاسایشی دامه‌زراوه‌یی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی باره‌گا له پارێزگا جیاوازه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به گونجاوترین شێوه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
بڕی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لا تەرخانکرا بۆ پاڵپشتیكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام حسێن، هاوکات پرۆژه‌ی ئاسانكاری بۆ ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌فی په‌سه‌ندكرد.
دەسەڵاتیدا بە وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێژه سه‌ربازییه‌كان و رێگه‌دان به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ كاراكردنی ساڵنامه‌ی كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ.
ها-ع