بڕیارە ئەمڕۆ کۆنفرانسی دیالۆگی لوبنانی و کوردیی بەناونیشانی “بەرەو پێکەوەژیانی هاوبەش و هاونیشتمانیی یەکسان” لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی لوبنان دەستپێبکات و تێیدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر چەندین تەوەری پەیوەست بە پێکەوەژیان و پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات بەڕێوەبچێت.
ئامانجی كۆنفرانسه دۆزینەوەی ڕێگایە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد و عەرەب لەژێر ڕۆشنایی ئاڵنگاریی و هەڕەشه هاوبەشەكاندا، کە تێیدا ژمارەیەك له كەسایەتییەكانی ئەرمەن، كورد، عەرەب و سریانی له لوبنان بەشداریی تێدا دەكەن.
كۆنفرانسەكە بە خولەكێك بێدەنگی و سروودی نەتەوەیی لوبنانی و كوردی و پاشان وتاری لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە دەستپێدەکات و بروسکەی پیرۆزباییەکان دەخوێندرێنەوە.
لە كۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێك تەوەری گرنگ تاوتوێ دەكرێت و بەرنامەی كۆنفرانسی دیالۆگی لوبنان و كوردیش بەم شێوەیە دەبێت:
* خولەكێك وەستان بە بێدەنگیی (سروودی نەتەوەیی لوبنانی و كوردی).
* وتاری لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس لەلایەن حەسان قوتب.
* وتاری عبدالحسێن شەعبان.
* پانێڵی یەکەم بە سەرپەرشتی حەنان عوسمان؛
* مێژووی پەیوەندییەكانی كورد و عەرەب و بوونی كورد لە لوبنان لە مێژوودا تا ئێستاش (د. سەڵاح ئەبو شەكرە).
* سیاسەتی سەرمایەداریی و دەستێوەردان ناوچەییەکان (نەعمەت بەدرەدین).
* كاریگەریی عەقڵییەت و ئامرازەكانی دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر پەیوەندییەكانی عەرەب و كورد (حەسەن قوتب).
* كاتژمێرێك گفتوگۆی ئازاد.
* پانێڵی دووەم بە سەرپەرشتیی هامۆ مۆسکۆڤیان؛
* هاودەنگی و چارەنووسی هاوبەش لە نێوان گەلان لە بەرامبەر ئاڵنگارییەکاندا (د. خالد عەزی).
* فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی گەلان (ئیبراهیم موراد).
* ڕۆڵی سەرەکیی ژنان لە دیموکراسیکردنی کۆمەڵگادا (بوشرا عەلی).
* چارەسەر و پرۆژە پێشنیار کراوەکان: دەوڵەتی نەتەوە و پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات (عەبدولسەلام ئەحمەد).
* گفتوگۆی ئازاد.
* ئەنجانمنامەی کۆتایی.
ب.ل