ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەڵیان كوتایە سەر بارەگای كەناڵی تەلەڤزیۆنی دیجلە لە بەغدا و سوتاندیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆپیشاندەر کە خۆیان وەک شیعەی ناڕازی ناساندووە هەڵیان كوتایە سەر بارەگای كەناڵی تەلەڤزیۆنی دجلە لە ناوچەی جادرییە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، پاش تێکشکاندنی کەلوپەلەکانی ناوی کەناڵەکەیان سوتاند.
خۆپیشاندەرەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە شەوی عاشوورا لە كەناڵی “دجلە تەرەب”، كە كەناڵی دووەمی دجلەیە، ئاهەنگێكی گۆرانی پەخش كردووە، هەربۆیە ئەوە بە پێشێلكردنی رێوڕەسمی ماتەمینی ئیمام حوسێنی لەقەڵەم دەدەن، پێشتریش كەناڵەكە داوای لێبوردنی كردبوو لەسەر پەخشکردنی ئەو گۆرانییە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە ئەوكارە بە مەبەست نەكراوە.
كەناڵی دیجلە جەمال كەربوولی، سەرۆكی پارتی حەلی سوننە، خاوەنییەتی.
ک.س