وەزیری پیشووتری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەڵهاتنی چەتەکانی داعش لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە مەترسیان لەسەر عێراق هەیە و دەڵێت مەبەستیانە بگەنە سێگۆشەی سوریا-عێراق-ئوردن.
باقر جەبر زوبێدی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی هەوڵی دەربازکردنی ژمارەیەک لە زیندانیکراوەکانی داعش لە حەسەکە بڵاویکردەوە، مەترسیی ڕاستەقینە ئەوەیە کە هاوسۆزی بۆ پێکهاتەکانی ئەو گروپە دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی قەسەدە.
ئەو دەشڵێت: هەرچەندە زیندانی غوێران لە خاکی عێراقەوە دوورە، بەڵام گریمانەی دزەکردن دەمێنێتەوە بەتایبەتی کە زانیاری هەیە تەئکید لەوە دەکاتەوە کە چيتەکان هەوڵ دەدەن بگەنە (سێگۆشەی سوری – عێراقی – ئوردنی) و پاشان بەرەو حۆران و دواتریش بۆ نەجەف و کەربەلا بڕۆن.
لهماوهى پێنج ڕۆژدا ئهوه سێیهم جاره داعش پهلامارى گرتوخانەی غوێران دهدات بههۆى ئهوهى، زۆربهى ئهمیرو سهركرده باڵاكانى داعش لهو گرتوخانهیه دهستبهسهرنو كۆى چهكدارانى داعشیش لهو گرتوخانهیه نزیكهى پێنج ههزار كهس دهبێت.
میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن ئەگەر چەتەکانی داعش لەو هێرشەدا بۆ سەر زیندانی غوێران سەرکەوتووبن کاریگەری بۆ سەر عێراق هەیە بەتایبەتی کە زیاتر لە 8هەزار ئەندامی قاعیدە و داعش لە زیندانی ئەلحوت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و تا ئێستا ئەو سزایانە جێبەجێ نەکراوە .
پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریایا دیموکراتی – قەسەدە ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو زیندانیانەی هەڵهاتبوون دەستگیرکرانەوە و دۆخی زیندانەکەش کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەمڕۆش جارێکی دیکە قەسەدە گەمارۆیئەو ناوچەیەیەدا کە شانە نوستووەکانی داعش لە دەوروبەری زیندانەکە دەستیان بەسەردا گرتبوو خەڵکی نیشتەجێی گەڕەکەکەیان کردبووە قەڵغان، قەسەدە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە توانیویانە ٢٢ چەتە بکوژن و ژمارەیەک چەتەش دەستگیربکەن.