بنکەی سەربازی تاجی بە تەواوی پێداویستییەکانی ناوییەوە کە بەهاکەیان ٣٤٧ملیۆن دۆلارە، ڕادەستی سوپای عێراق کرایەوە.
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغدا بە تەواوی ڕادەستی سوپای عێراق کرایەوە کە ئەوەش هەشتەم بنکەی سەربازی هاوپەیمانانە لە عێراق کە ڕادەست دەکرێتەوە.
بەوتەی یەحیا ڕەسوڵ، لە بنکەی تاجییەوە ٤٧ هەزار هێزی ئەمنی عێراق مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرتووە بە دەستی پسپۆڕانی سەربازی هاوپەیمانان.
لە بەرامبەردا هێزی هاوپەیمانی ئاشکرایکردووە، بنکە سەربازییەکە بە تەواوی پێداویستیەکانی ناوییەوە ڕادەستی سوپای عێراق کراوە کە بەهاکەیان ٣٤٧ ملیۆن دۆلار بووە.
ی. ک