ڕاوێژكارێکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، بودجه‌ی دارایی پێشبینیكراو بۆ خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به نزیكه‌ی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه.
حسێن هینداوی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی کە زمانحاڵی حکومەتی عێراقە ڕایگەیاندووە، حكومه‌ت ئاماده‌یه داخوازی و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌شێوه‌یه‌كی باش دابین بکات.
هینداوی وتیشی، بودجه‌ی پێشبینیكراو بۆ ڕووماڵكردنی خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته به‌پێی خه‌مڵاندنی كۆمسیۆن ده‌گاته ٢٥٠ ملیۆن دۆلار و ڕه‌نگه بگاته ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریش، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووە كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه بكات بۆ كه‌مترین ئاست، به دووریشی زانی كێشه هه‌بێت له‌ته‌رخانكردنی پاره.
تیشكی خستۆتە سەر ئەوەش، کە ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخانده‌كرێت، له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی دیاری ده‌كرێت.
هینداوی هیوای خواستووە کە گرفتی دادگای فیدڕاڵی له ڕێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هەڵبژاردنەکان یان ده‌ركردنی ڕێوشوێنه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، چونکە بە وتەی خۆی، ناتوانرێت به‌بێ یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بڕیارە لە ٦-٦-٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.
س.ح