دۆسیەی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هەردوو هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە و بە بیانووی ‘گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە’ بڕیاردرا ئازاد نەکرێن.
دۆسیەی هەر دوو هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە، بە بیانووی ئەوەی ‘پێدەچێت بەڵگەکان لەناو ببرێن’ و ‘گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە’ بڕیاردرا ئازاد نەکرێن.
دۆسیەی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ لە بارەی لێپرسینەوە لە چالاکیەکانی کۆبانێ لە ٦-٨ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داواکاری گشتی ئەنقەرەوە لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ دەستی پێکردبوو، لەسەر دەستپێکردنی لێپرسینەوەکە، هیچ زانیاریەک نەدرایە پارێزەرانی دەمیرتاش و یوکسەکداغ.
بە بیانووی ئەوەی ‘پێدەچێت بەڵگەکان لە ناو ببرێن’ و ‘گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە’ بڕیاردرا هەردوو هاوسەرۆکەکە ئازاد نەکرێن، بۆیە بڕیاری زیندانیکردنیان درێژکرایەوە.
د.ع