شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە باکوری بەغدا بە کاروانێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆمبەکە لەکاتی تێپەڕینی کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغدا تەقیوەتەوە.
هەروەها دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان ئاگری گرتووە و تێكشکاوە، بەبێ ئەوەی باس لە زیانە گیانیەکان بکات و هیچ کەس و لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە دەرنەبڕیوە.
س.ح