بۆ جاری دووەم لە شاری بەغدا گردبوونەوە دژی هێرشەکانی حکومەتی کازمیی بەپشتیوانیی پەدەکە و تورکیا بۆ سەر شەنگال ئەنجامدرا و دروشمی “شەنگال بۆ فرۆشتن نییە” بەرزکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی گروپێک چالاکوانی خەڵکی بەغدا دژی هێرشەکانی حکومەتی کازمیی بە پشتیوانیی پەدەکە و دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، گردبوونەوەیەکیان لە شەقامی موتەنەبیی بەغدا ئەنجامدا.
ئەو چالاکوانانە لە گردبوونەوەکەدا دروشمەکانی “شەنگال موڵکی گەلەکەیەتی و بۆ فرۆشتن نییە” و “نا بۆ کوشتن بەڵێ بۆ چارەسەری سیاسیی لە شەنگال” بەرزکرابوونەوە.
هەفتەی ڕابردووش ئەو گەنجانە هەر لە بەغدا گردبوونەوە و داوای هێورکردنەوەی دۆخی شەنگال و گوند و ناوچەکانی دەوروبەریان کرد و داواشیان کرد، کە شارەکە نەکرێتە سەربازگە.
ب.ل