سێشەممە, 28 أبر 2020 – 21:34 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ، دکتۆر بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، بەمەبەستی چارەسەری پرسی مووچە و پێکهێنانی حکومەت پێشوازی له لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، لەدیدارەکەدا لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دکتۆر بەرهەم ساڵح وتویەتی: پێویسته په‌نا به‌رینه به‌ر ده‌ستوور و به پابه‌ندی یاسای بودجه و به‌ركه‌وته‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بین، له پێناو گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش كه مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌پارێزێت، گرنگە بە ڕاشکاوانە پەنجە بخرێتە سەربرینەکان و چارەسەری ڕیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە.
هەروەها وتویەتی: موچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی دیکەی عێراق مافێكی ده‌ستوورییه و نابێت به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رهاویشته سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ستی بۆ ببرێت، پێویستە بەشێوەیەکی شەفافانە پرسی تەسوییەی دارایی بەڕیوەبچێ بەپیی دەستوور و یاسای بودجە، بەڵام نابێت ئەم ببیتە مایە دواخستن یا بڕینی موچەی فەرمانبەران، دۆخەکە قورسە و پێویستی بە ئیرادەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە و پێویستیشە موچەخۆران نەکرێنە قوربانی ناکۆکییە سیاسییەکان.
د.ع