بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح.
بەگوێرەی ڕآگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆمار، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە دەربارەی “پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ لە دۆسییە بنەڕەتییەکان، لەسەر بنەمای ھێنانەدی بەرژوەندی گشتی و زامنکردنی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاوڵاتیان و بەهێزکردنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەت”.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گرنگی رەخساندنی دۆخی گونجاو و لەبار و زامنکردنی پاکوبێگەردی و دادپەروەری لە تەواوی قۆناغەکانی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، لەپێناو گەیشتن بە حکومڕانییەکی تەندروست، کە خزمەتکاریی خەڵک بێت.
ک.س