بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئاماژە بە فشار و سەختییەکانی سەر ژنانی عێراق دەکات، دەشڵێت: كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه ڕزگارمان بێت، كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاریی ڕه‌گه‌زیی دژ به ژنان.
ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا، سوپاسی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنی گۆتیریسی کردووە، سه‌باره‌ت به ڕاگەیاندنی پەیامی (ئاشته‌وایی نێوماڵ) و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی له‌پێناو وه‌ستانه‌وه لە بەرامبەر چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە “له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن بۆ كه‌مکردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا”.
سەرۆک کۆمار دەشڵێت:”له‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ژنانی عێراق به‌ده‌ست لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هاوكار بین له یارمه‌تیدانیان بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه، ئابووری عێراق وه‌كو وڵاتێكی تازه گەشەکردوو كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌ی زیاتر به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌م هۆیه‌وە زۆرینه‌ی ژنان سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ململانێ ناوخۆیه‌كانیش بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیشیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه پێویسته تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئیشكه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش بگرێته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه ئاوڕ له كه‌مپی ئاواره‌كانیش بده‌نه‌وه كه زۆرینه‌یان ژنن”.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە:”كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاریی ڕه‌گه‌زیی دژ به ژنان”.
ش.ف