شەممە, 16 سبت 2017 – 15:30
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە دیدارێکیاندا لەگەڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، فرانك به‌یكه‌ر و دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزانی به‌ریتانیاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، ئاماده‌یی وڵاته‌كانیان و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵتییان دوپاتكرده‌وه بۆ پشتگیریی دیالۆگ و گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا-دا.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌غدا پێشوازیكردووە له فرانك به‌یكه‌ر و دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزانی به‌ریتانیاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق.
له کۆبوونەوەیاندا، گفتوگۆكراوە له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و دۆسیه‌ی ریفراندۆم و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان دژی چەتەکانی داعش .
لەو کۆبوونەوەیەدا، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی دوپاتكرد‌ووەتەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌رێی دیالۆگی بنیاتنه‌رەوەو یه‌كخستنی تواناکانیان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئۆقره‌یی له عێراقدا.
هەروەها هەردوو باڵیۆزەکەی بەریتانیا و ئەمریکا، ئاماده‌یی وڵاته‌كانیان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵتییان دوپاتكرد‌ووهتەوە بۆ پشتگیریی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و هه‌رێمی كوردستاندا، به ئامانجی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه مافی هه‌موو لایه‌ناكان زامن بكات.
هەروەها پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانی حکومەتی عێراق لە شەڕی دژتی چەتەکانی داعشدا.
س.ح