سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکیی گرانی و ھەڵاوسانی ئەم دواییانەی وڵاتەکەی، چاپکردنی لە ڕادەبەدەری پارەی بێ پشتیوانیە لەلایەن حکومەتەوە.
عەبدولناسر ھیممەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران، ڕایگەیاند: حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی تەنھا لە ماوەی ھەشت مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ١٤٢ ھەزار ملیار تمەن پارەی بێ پشتیوانی چاپکردووە.
ڕاشیگەیاند، بە پێی نوێترین ئاماری بانکی ناوەندیی ئێران، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ڕەئیسیدا ڕادەی نەختینە لە ئێران ٣٦٠ ھەزار ملیار تومەن زیادیکردووە و ئەمەش ھەڵاوسان و گرانیی لە ڕادەبەدەری سەرجەم شمەک و پێداویستییەکانی لێ کەوتووەتەوە.
لە دوای بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و گەردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا و تا ئێستاش ناڕەزایەتیەکان بەردەوامە.
ها.غ