ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەڵێت ئەوان هیچ کەسێکیان تۆمەتبار نەکردووە لەسەر ئەو هێرشە.
قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشەکەی سەرماڵی مستەفا کازمی ئەنجامدراوە، بەڵآم تەنها یەک بۆمبیان تەقیوەتەوە و یەکێکی دیکەیان نەتەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد به‌شێكی زۆری كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی به‌كۆتا گه‌یشتوون، لیژنه‌كه هیچ كه‌سێكی تۆمه‌تبار نه‌كردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ڵام كاره‌كان به‌بێلایه‌نی و پیشه‌یی ئه‌نجامدراون.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتیشی “له‌یه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كان راپۆرته‌كانمان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام پێی وتین داواتان لێده‌كه‌م دووربكه‌ونه‌وه له‌بیروباوه‌ڕی كه‌سی و ده‌بێت به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ هه‌موو راپۆرت و زانیاریه‌كان بخرێته‌ڕوو، داواشی لێكردین به‌پیشه‌ییانه و دوور له‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كاره‌كان بكه‌ین”.
ئەعرەجی وتیشی “فڕۆكه‌كه و موشه‌كه‌كه‌ش له‌ناوخۆی وڵات دروستكراون، موشه‌كه‌كه‌ش له‌پلاستیك دروستكراوه بۆ ئەوەی كێشی سوك بێت تا فڕۆكه‌كه بتوانێت هه‌ڵیبگرێت، ئه‌و مادده‌یه‌شی ته‌قه‌مه‌نیه‌كه‌ی پێ دروستكراوه پێكهاته‌ی سیفۆر بووه”.
ئاشکرایکرد “ئه‌و خانوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تێدایه سێ تیمی له‌گه‌ڵ بووه و پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران دوای هێرشه‌كه‌دا ده‌ربازكراوه و ده‌رهێندراوه له‌ماڵه‌كه‌ی و بۆ شوێنێكی ئارام و سه‌قامگیر گواستراوه‌ته‌وه”.
ئاماژەی بەوەکرد لە داهاتوودا سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە دێنە بەردەم کامێراکان و وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکەن و لەبارەی هێڕشەکەوە وتیشی “بۆمبی دووه‌م كه هه‌ڵدراوه‌ته خواره‌وه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و پسپۆڕانیش باسیان له‌وه‌كردووه، قاعیدەی موشه‌كه‌كه‌ش كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و موشه‌كه‌كه به‌ته‌نها نه‌كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه”.
باسی لەوەشکرد کە بە بڕیاری لیژنەکە “به‌ڕێوه‌به‌ری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه ئه‌و موشه‌كه‌ی نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ئاسایی و به‌ده‌ست هه‌ڵیده‌گرن و هیچ ترسیان نه‌بوه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ده‌بێت”.