ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەهۆی خراپی کەسوهەواوەوە بڕیاریدا سبەینێ ٢٣ی ماگ دەوامی فەرمانگەکان ڕابگرێت.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ڕووی لە شارەکانی عێراق کردووە ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە 23ی ئایاری 2022 بەهۆی خراپی کەش و هەوا و هاتنی شەپۆلێکی ڕەشەبای توند و خۆڵبارین بۆ ناوچە جیاجیاکانی عێراق، لەدامەزراوە فەرمییەکان دوامی فەرمی ڕادەگیرێت.
ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە عیراق کردووە بە گوێرەی پێشبینیەکان سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام شەپۆلە خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی خواروو ناوەراستی عێراق چڕتر دەبێت.
ها-غ