لەبەرامبەر ڕادەستکردنی هەموو داهاتی نەوتی هەرێم بە بەغدا، عێراق سکاڵاکەی لە دژی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی ڕادەگرێت.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ‘بغدا الیوم’ی ئاشکرای کردووە، لە سەردەمی حکومەتهكهى حهیدهر عەبادیدا سكاڵا لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لەسەر تورکیا تۆمارکرا بەهۆی ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای ئەو وڵاتەوە بهبێ ڕەزامەندی بهغدا، بەڵام ئێستا ڕاگیراوە.
ئهو پهرلهمانتاره هۆكاری ڕاگرتنى سكاڵاكهى لەلایەن بەغداوە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پارەیەکی زۆری فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بانکەکانی تورکیا ڕاگیراوە و تورکیا دەزانێت دۆسیەکەی بەغدا لەسەری قورس دەبێت، هەربۆیە ئەو پارانە پێدەچێت بەگڕێنێتەوە بۆ حکومەتی عێراق.
بە پێی وتەکانی سەعداوی، حکومەتی تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بەرامبەر ڕاگرتنی ئەو سکاڵایە كه لە دژی بەرزکراوەتەوە، هەموو ئەو پارانەی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەستی کەوتووە، ڕەوانەی بەغدای بکاتەوە و سهرجهم داهاتی فرۆشتنی نەوتى بەندەری جەیهانیش (داهاتى نهوتى ههرێم) بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە.
عەبدولهادی سەعداوی ئاماژەی بەوەشداوە لە حاڵەتی بەردەوامبوونی حکومەتی عێراق لە سکاڵاکەی دژی تورکیا، ئەگەری ئەوە ههیه دادگا نزیکەی ٢٦ ملیار دۆلار قەرەبوو لە بەرژەوەندی عێراق بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.