KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئایار 17, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

“توركیا دەیەوێت لەڕێگەی شەنگالەوە بێتە قوڵایی عێراقەوە”

  ڕۆژنیوز
22/01/2022 - 11:37:26 am
لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
0 0
A A
“توركیا دەیەوێت لەڕێگەی شەنگالەوە بێتە قوڵایی عێراقەوە”
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز- بەغدا

سیاسەتمەداران و چاودێرانی عێراق دەربارەی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر شەنگال دەڵێن، زانیاریی هەیە، کە چەند لایەنێك هەن كارئاسانی دەكەن بۆ داگركارییەكانی توكیا لە شەنگال و جەختدەكەنەوە لەوەی، توركیا مەبەستێتی لە ڕێگەی شەنگالەوە بێتە قوڵایی خاكی عێراق.

هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر شەنگال بەردەوامە و دوێنێ، دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا فەرماندەیەكی یەبەشە و شەڕڤانێك شەهید بوون.

لەسەر ئەو هێرشە داگیركارییانە، وعد قدوە، سیاسەتمەداری عێراقی بە ڕۆژنیوزی وت: سوپای داگیرکەری تورکیا بە پاساوی جۆراوجۆر هەوڵ دەدات لە ڕێگەی شەنگالەوە بچێتە ناو قوڵایی خاكی عێراقەوە.

وعد قدوە

ئەو سیاسەتمەدارە وتیشی: بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان تورکیا و پارتی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو دووانە بۆ شەنگال، بەڵام دانیشتوانی شارۆچكەكە گەڕانەوەی پەدەكە و هێرشەکانی تورکیا ڕەتدەكەنەوە.

باسی لەوەشكرد، حکومەتی عێراق ناتوانێت ڕووبەڕووی تورکیا بێتەوە و هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە بەکارهێنانی کەناڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵیدا و وتیشی: لەناو عێراق چەند لایەنێك هەن، کە ئاسانکاریی دەکەن بۆ چوونە ناوەوەی سوپای تورک و چوونە ناو ناوچەی شەنگالەوە بە دزەپێکردنی زانیاریی لەکاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکدا.

هەروەها، د. عەلا نشوع، شارەزای ستراتیجی و سیاسی بە ڕۆژنیوزی وت: ململانێی شەنگال ئەجێندایەکی نێودەوڵەتیی و هەرێمییە، تورکیا بەنیازە جێپێی لە باکوری عێراق قایمبکات.

عەلا نشوع

نشوع داوا لە کازمی دەکات، شەنگال لە دەستێوەردانە دەرەکی و ناوخۆییەکان ڕزگار بکات و ئەوەشی وت: کە کازمی لاوازە لە چارەسەرکردنی بڕیارە گرنگەکان و بەرپرسیارە لەوەی ڕوودەدات.

س.س

دواتر

ساڵح موسلیم: لە ئاستانەوە بڕیاری هێرشەکەی حەسەکە درا

پێشتر

عەلی حەمەساڵح: دڵنیام نەوت ھیچ ئایندەیەکی گەشی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

دادگای كەرخ داوای هۆشیار زێباری دەكات

دادگای كەرخ داوای هۆشیار زێباری دەكات

17 ئایار 2022
گرانی ئێرانیی گرتووەتەوە و هاوڵاتیان توانای كڕینیان نەماوە

گرانی ئێرانیی گرتووەتەوە و هاوڵاتیان توانای كڕینیان نەماوە

17 ئایار 2022

چەتەکانی داعش، شوانێک و سێ جوتیار و سێ چەکداری حەشدیان کوشت.. نوێکراوەتەوە

پێدەچێت دەستپێشخەریی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانیش سەرنەگرێت

تەنها لە شارێکی بچوکی ئێران ٧٤ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون

سەدر ئۆپۆزسیۆن بوونی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕاگەیاند

پێشتر
عەلی حەمەساڵح: دڵنیام نەوت ھیچ ئایندەیەکی گەشی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان

عەلی حەمەساڵح: دڵنیام نەوت ھیچ ئایندەیەکی گەشی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە: لە ئاڤاشین ١٢ داگیرکەری دیکە سزادران

هه‌په‌گه‌: ١٥ داگیركه‌ر سزادران و گورز له‌ هێلیكۆپته‌رێکیش وه‌شێندرا

16 ئایار 2022

هەپەگە ڕایگەیاندووە بە گشتی لەو هەرێمانەی چالاکی کراوە ١٥ داگیرکەر سزادراون و ٨ داگیرکەریش بریندار بوون و هێلیکۆپتەریکیش زیانی لێدرا....

گەریلا دژی سەربازگەکانی تورکیا لە برادۆست چالاکیی گەورەی ئەنجامدا

گەریلا دژی سەربازگەکانی تورکیا لە برادۆست چالاکیی گەورەی ئەنجامدا

16 ئایار 2022

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست چالاکییی گەورەیان لەدژی بنکەسەربازییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون. بەپێی سەرچاوە...

دایکێک لە پرسەی کچە گەریلاکەیدا شیعرێک پێشکەش بە شەهیدان دەکات

دایکێک لە پرسەی کچە گەریلاکەیدا شیعرێک پێشکەش بە شەهیدان دەکات

16 ئایار 2022

دایکی گەریلای شەهید چاڤڕێ فریشتە، شانازیی بە کچە شەهیدەکەیەوە دەکات و دەڵێت لەپێناو چوار پارچەی کوردستان شەهید بووە، شیعرێکیش پێشکەش...

ناسنامەی ٢٠ ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا

ناسنامەی ٢٠ ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا

15 ئایار 2022

چەکدارانی پەدەکە و جەندرمەی دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا ٨٣ کەسیان کۆمەڵکوژکرد، کە لە ناویاندا ٢٠ ڕۆژنامەنوس هەبوون و تائێستاش...

سەرۆکی ڕووسیا: ئەمریکا و ناتۆ دەیانەوێت خاکی ئۆکرانیا بۆ سیخوڕی بەسەر ڕووسیا بەکاربهێنن

پووتین: ئەمریکا لە ئۆکراین کاری لەسەر بەرهەمهێنانی چەکی بایۆلۆژی کردووە

16 ئایار 2022

سەرۆکی ڕووسیا دژی ئەندامبوونی هەریەکە لە سوید و فینلاند لەهاوپەیمانی ناتۆ هاتە دەنگ و هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند، ئاشکراشیدەکات ئەمریکا لە...

“زیندانیانی شیلادزی بە کارەبا ئەشکەنجە دراون”

“زیندانیانی شیلادزی بە کارەبا ئەشکەنجە دراون”

16 ئایار 2022

ئەمرۆ لە دادگایی زیندانیانی شیلادزێدا ئاشکرابوو کە بە بۆری لە زیندانیان دراوە و کارەبایان لێداون و بە شێوەی جیاوازی دیکەس...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke