یەكشەممە, 26 أبر 2020 – 22:10 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا، ئاماری کۆتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تورکیا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی وەزیری تەندروستی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٢٥٧ کەس توشی کۆرۆنا بوون و ٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆجا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تورکیا توشی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە ١١٠ هەزار و ١٣٠ کەس، هەروەها ٢ هەزار و ٨٠٥ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
د.ع