پێنجشەممە, 21 ماي 2020 – 20:31 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ فهخرهدین كۆجا وهزیری تهندروستیی دەوڵەتی تورک، نوێترین ئاماری کۆرۆنای لە وڵاتەکەی خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا٩٦١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەمان کات ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ١٥٣ هەزار و ٥٤٨ کەس، لە نێویاندا چوار هەزار و ٢٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١١٤ هەزار و ٩٩٠ کەس چاکبوونەتەوە.
س.ح