لەگەڵ هەموو بانگهێشتە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئاشتی لە لیبیا و کشاندنەوەی چەتەکان لەو وڵاتە، تورکیا بەردەوامە لە دەستوەردان لە کاروباری لیبیاو دوێنێش ڕێککەوتنێکی سیانی بۆ بەگەڕخستنەوەی بەندەری میسراتە واژۆکرد.
دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ هەریەک لە قەتەر و حکومەتی ویفاقی لیبی، ڕێککەوتنێکی بۆ بەگەڕخستنەوەی بەندەری میسراتە واژۆ کرد تا بکرێتە بنکەی سەربازی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست.
ئەو هەنگاوەش ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەنقەرە بۆ بڵاوکردنەوەی هێزی دەریایی گەورە لە ناوچەکە، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی زیادکردنی هەژموونی خۆیەتی لە لیبیا و جێگیرکردنی هێزی سەربازی و بازرگانی لە ناوچەکانی باکوری ئەفریقا و باشووری دەریای سپی ناوەڕاست.
دوێنێ هەریەک لە وەزیری بەرگری قەتەر خالید عەتیەو هاوتا تورکیەکەی خولوسی ئاکار گەیشتنە تەرابلوس و لەگەڵ فایز سەراج سەرۆکی حکومەتی ویفاق کۆبونەوە و ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.

ی. ک