بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوەوە لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان، پێنج کەس برینداربوون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان مینێکی چێندراو لەنزیک شەقامێکی سەرەکیی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئاژانسەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئامانجی تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی بزووتنەوەی تاڵیبان بووە.
ب.ل