هەینی, 17 أبر 2020 – 20:13 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق، نوێترین ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، ٤٨ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە و ٥٠ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە، تەنها یەک حاڵەتی مردنیش لە پارێزگای بەسرە تۆمار کراوە.
کۆی گشتی تووشبووان لە سەرتاسەری عێراقدا گەیشتە هەزار و ٤٨٢ حاڵەت، لەناویاندا ٨١ کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٩٠٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.
س.ح