سێشەممە, 16 يون 2020 – 10:04 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەناڵی عەرەبیە حەدەس، ڕایگەیاندووە، مووشەکەکان بارەگای پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج کە تایبەتە بە شوێنی مانەوەی بەرپرسانی هاوپەیمانی و دیبلۆماتکاران و سەربازانی هەواڵگریی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
سوپای عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا شوێنی هەڵدانی موشەکەکانی ئاشكرا کرد کە لە ناوچەیەکی ڕاشیدیەی بەغداوە بوون.
لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی عێراق و بارەگاکانی ئەمریکا کەوتوونەتە بەر هێرشی موشەکی و پەلاماری گروپە چەکدارەکان بەتایبەت لە بەغدا و شارەکانی باشور و خواروی عێراق و لە چوار شەوی ڕابردووشدا ئەوە سێیەم جارە بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەک دەکرێنە ئامانج.
ک.س