بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زیقار بڵاوی كردەوە، لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی شاری ناسرییە، خۆپیشاندەرێك كوژرا و نزیكەی ٢٠ خۆپیشاندەریش، بریندار بوون.
عەممار زاملی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زیقار، بە میدیاكانی ڕاگەیاند: لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، ١٨ كەس بریندار بوون.
بە وتەی زاملی، یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، گیانی لەدەست داوە.
ئەو دۆخەی ئەمڕۆی شاری ناسرییە لەوەوە سەری هەڵدا، كاتێك دەیان خۆپیشاندەر چوونە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا و داوای دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری شارەكەیان كرد و هێزە ئەمنییەكانیش، بە توندوتیژی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە.
ئـ ت