خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شارێکی ئێران دەستیان پێکردەوە خۆپیشاندەران دروشمی ژن ژیان ئازادی دەڵێنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ١١هەمین ڕۆژدا خەڵک ڕویان لەسەر شەقامەکان دەکەنەوە.
کەمێک لەمەوبەر سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە هاوڵاتیان لە سەرشەقامەکان دروشمی ژن ژیان ئازادی دەڵێنەوە، بە هەمانشێوە خۆپیشاندەران لە کرماشانیش چونەوە سەر شەقامەکان.
هاوکات هەر ئەمشەو خۆپیشاندانەکان لە چەند ناوچەیەکی تاران و چەند ناوچەیەکەی دەستیان پێکردەوە و خۆپیشاندەران ڕوبەڕوی هێزە ئەمنیەکان دەبنەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی کۆڵبەر نیوز، هەر ئەمشەو خەڵکی چابەهار ڕوبەڕوی هێزە ئەمنیەکان بونەوە و ناچاریان کردن لە شار ڕابکەن و باڵەخانەکانی حکومەتیان بەجی هێشتووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکەی دیکە ئەو زانیاریەی پشتڕاست نەکردووتەوە.
بە گوێرەی دواین ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە گوێرەی ئەو زانیاریانە بەدەستیان گەیشتووە ٧٦ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، لە کاتیکدا ئەو ئامارانە ژمارەی ئەمڕۆ و دوینێ تۆمار نەکردووە و ڕێکخراوەکە دەشڵێت بەهۆی پچرانی ئینتەرنێت زانیاریەکانی وەک پێویست تۆمار نەکردووە.
ها-ع