دووشەممە, 11 ماي 2020 – 09:42 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی شاری بەسرە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بە ماڵپەڕی سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، بریندارەکە خەڵکی شارۆچکەی شەتولعەرەبە و لە ناوچەی جەزیرە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە، دوێنێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و دەزگا ئەمنیەکان لە بەردەم بارەگای سەید یوسف لە ناوەڕاستی بەسرە بریندار کراوە و ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
لە دوێنێوە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق دەستیان پێکردوەتەوە و بەیانی ئەمڕۆش لە چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و بە سەدان کەس بەشدارن لە خۆپیشاندانەکاندا و داوای جێبەجیکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسان دەکەن.
ک.س